مەسرور بارزانی پیرۆزبایی جەژنی 'یارانی قەوڵتاس' لە کاکەییەکان دەکات

07-01-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە بۆنەی جەژنی "یارانی قەوڵتاس"ـەوە "گەرمترین پیرۆزبایی" لە کاکەیی (یارسانەکان) لە هەرێمی کوردستان دەکات و دەڵێت، "ئومێدەوارم رۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن."
 
ئەمڕۆ شەممە، 07-03-2023، مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان لە راگەیێندراوێکدا پیرۆزبایی جەژنی "یارانی قەوڵتاس"ـی لە کاکەییەکانی هەرێمی کوردستان کرد و رایگەیاند، "لەم بۆنەیەدا بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین."
 
سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، کاکەییەکان "بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە."
 
دەقی پەیامەکەی مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان:  
 
بە بۆنەی هاتنی جەژنی یارانی قەوڵتاس، گەرمترین پیرۆزبایی ئاراستەی خوشک و برایانی کاکەیی (یارسانەکان) لە کوردستان و عێراق و جیهان دەکەم. ئومێدەوارم رۆژانی جەژن لە خۆشی و ئارامیدا بەسەر ببەن.
 
لەم بۆنەیەدا، بە رێز و پێزانینەوە لە رۆڵی دیار و گرنگی کاکەییەکان وەک پێکهاتەیەکی رەسەنی گەلی کوردستان دەڕوانین کە بەشدارییەکی کارایان لە خەبات و تێکۆشان و قوربانیدانی خەڵکی کوردستاندا هەیە و جەخت لە پاراستنی مافەکانی کاکەییەکان و گشت پێکهاتەکانی گەلی کوردستان دەکەینەوە.  
 
جەژنی یارانی قەوڵتاس پیرۆز بێت و هەمیشە لە شادیدا بن. 
 
مەسرور بارزانی 
سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان 
2023/1/7

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)

ئەلمۆنیتۆر: مەزڵووم عەبدی سەردانی هەولێر دەکات

ماڵپەڕی ئەلمۆنیتۆری ئینگلیزی بڵاوی کردەوە، بڕیارە بەمزووانە، فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات (هەسەدە)، سەردانی باشووری کوردستان بکات و لە پیرمامیش لەگەڵ سەرۆک مەسعود بارزانی کۆببێتەوە.