رووداو - قامشلۆ
لە رۆژئاوای کوردستان کۆرۆنا لە سەرەتای بڵاوبوونەوەیدایە و 14 رۆژ قەدەخەی هاتووچۆ راگەیێندرا و بڕیارەکە چووەتە بواری جێبەجێکردنەوە، بەو هۆیەشەوە بازاڕەکان داخراون.
شانەی قەیرانەکان لە هەرێمی جزیرە لە رۆژئاوای کوردستان، ئەمڕۆ رایگەیاند، "لە رۆژی پێنجشەممە 6-8-2020 تاوەکو 20-8-2020 قەدەخەی تەواوەتی لە هەرێمەکە رادەگەیێنن. تەواوی دامەزراوەکانی بەڕێوەبەرایەتی خۆسەر دادەخرێن جگە لە خزمەتگوزارییەکان نەبێت".
هەروەها شانەی قەیرانەکانی جزیرە، داوای دوورکەوتنەوەی کۆمەڵایەتی و جێبەجێكردنی رێنماییەکان و پابەندبوونیان بە قەدەخەی تەواوەتی دەکات؛ باسیش لەوە کراوە هەر کەسێک پابەندنەبێت، رووبەڕووی لێپرسینەوەی یاسایی دەبێتەوە.
ئەوانەی کە بژێویی ژیانیان لەسەر کارکردنی رۆژانەیە ناچاربوون بچنە دەرەوە، کاسبکارێک دەڵێت، دەزانن چوونەدەرەوە مەترسیدارە، بەڵام بژێویی ماڵ و منداڵیان لەسەرە.
مانگی سوری کوردی تیمێکی داناوە کە بەردەوام لەسەر هێڵن لەگەڵ خەڵک، هەرکەس گومانی ئەوە بکات کۆرۆنای هەیە، پەیوەندیان لەگەڵ دەکات و زوو بەهانایەوە دەچن.
تاوەکو ئێستا 54 تووشبووی کۆرۆنا لە ناوچەکانی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر دەستنیشانکراون، ژمارەی تووشبووان لەوە زیاترن، بەڵام نەچوونەتە نەخۆشخانە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ