ئەنجوومەنی وەزیران ئەنجامی بڕیاری چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی تاوتوێ دەکات

06-04-2022
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
 

رووداو دیجیتاڵ

ئەمڕۆ چوارشەممە، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆدەبێتەوە. تێیدا ئەنجامی بڕیاری چاکسازیی لە مووچە و دەرماڵە و خانەنشینی و رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی 2022 ی عێراق و پرۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک تاوتوێ دەکات .
 
بەپێی راگەیێندراوی فەرمانگەی میدیا و زانیاری، رۆژی چوارشەممە، 6ـی نیسانی 2022، ئەنجوومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی خۆی بە سەرۆکایەتیی مەسرور بارزانی، سەرۆکی ئەنجومەنی وەزیران ھەرێمی کوردستان دەکات. کۆبوونەوەی ئەم ھەفتەیە تایبەت دەبێت بە چەند پرسێک کە گرنگترینییان خستنەڕووی پوختەی ئەنجامی بەشداریی شاندی حکومەتی هەرێمی کوردستانە لە هەردوو کۆڕبەندی جیهانی بۆ وزە و ئەو کۆبوونەوانەی لە پەراوێزی کۆڕبەندەکاندا لە میرنشینی عەرەبی یەکگرتوو کراون.
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئەوەش هاتووە، بەشێکی دیکەی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی کۆنووسی کۆبوونەوەی وەزارەت و لایەنە پەیوەندیدارەکانی تایبەت بە ئامادەسازی بۆ رووبەڕووبوونەوەی لێکەوتە ئابوورییە چاوەڕوانکراوەکانی جەنگی رووسیا - ئۆکراینا. 
 
ھەر لە کۆبوونەوەکەدا گفتوگۆ  لەبارەی رەشنووسی پڕۆژەیاسای پشتیوانی خێرای ئاسایشی خۆراک و گەشەپێدان، کە لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانی عێراقی فیدڕاڵەوە ئاڕاستەی پەرلەمانی عێراق کراوە. لە ھەمانکاتیشدا گفتوگۆ دەکرێت لەسەر بابەتی رەشنووسی پڕۆژەیاسای بودجەی عێراقی فیدراڵ بۆ ساڵی دارایی 2022. 
 
ئاماژە بەوەش کراوە، بەشی کۆتایی کۆبوونەوەکە تایبەت دەبێت بە خستنەڕووی ئەنجامی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 76ـی 7-10-2020 کە تایبەتە بە میکانیزمی جێبەجێکردنی هەردوو ماددەی 9 و 10 لە یاسای ژمارە 2ـی ساڵی 2020 تایبەت بە چاکسازی لە مووچە و دەرماڵە و بەخشین و ئیمتیازاتەکان و خانەنشینی لە هەرێمی کوردستان - عێراق. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئەی تی ئێمانەی لە دهۆک شکێندرا

لە دهۆک سێ ئامێری ATM شکێندران

لە سەنتەری پارێزگای دهۆک، سێ ئامێری ATMـی راکێشانی پارە تایبەت بە هەژماری من، شكێندراون و تاوەکو ئێستا هۆکارەکەی دیار نییە.