سەرۆکی دەستەی گومرگەکانی عێراق: داهاتی گومرگی 9 مانگی ئەم ساڵی عێراق 1.5 تریلیۆن دینار بووە

2 کاژێر له‌مه‌وپێش
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دەستەی گومرگەکانی عێراق دەڵێت، داهاتی گومرگی 9 مانگی سەرەتای ئەم ساڵ زیاتر لە 1 تریلیۆن و 500 ملیار دینار بووە؛ پێشبینیش دەکات داهاتەکە تاوەکو کۆتایی ساڵ بگاتە سەروو دوو تریلیۆن دینار. 
 
حەسەن عگێلی، سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، دەستەکەیان کۆمەڵێک چاکسازیی کارگێڕی و رێکخستنی کردووە و ئەوەش وایکردووە، داهات زیاد بێت.
 
بە گوێرەی ماڵپەڕی فەرمیی دەستەی دەروازە سنوورییەکانی عێراق، جگە لە هەرێمی کوردستان، عێراق 20 دەروازەی سنووری هەیە؛ 11 وشکانی، 6 ئاوی و سێ ئاسمانی.
 
حەسەن عگێلی دەڵێت، "لە ساڵی 2022دا کۆی گشتیی داهاتی دەستەکەمان 807 ملیار دینار بوو. ساڵی 2023 گەیشتە 1.33 ترلیۆن دینار".
 
سەبارەت بە داهاتی ئەم ساڵ، حەسەن عگێلی گوتی، لە 9 مانگی ئەم ساڵدا دوای جێبەجێکردنی سیستمی ئەلیکترۆنی و پێداچوونەوە بە زۆر رێکاری دەستەکە، داهات زیادیکردووە.
 
حەسەن عگێلی رایگەیاند،"تاوەکو کۆتایی مانگی ئەیلوول داهاتمان گەیشتووەتە 1.550 تریلیۆن دینار. هێشتا نزیکەی سێ مانگی ماوە و پێشبینی دەکەین بگاتە 2 تریلیۆن دینار".
 
سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکانی عێراق باس لەوە دەکات، "داهاتی گومرگی 9 مانگی ئەم ساڵ بەراورد بە ساڵی 2022، 100٪ زیادی کردووە، لەگەڵ ئەوەشدا ئەم ساڵ 3 مانگ ماوە" .
 
سەرۆکی دەستەی گشتیی گومرگەکان دەڵێت، دەستەکەیان سیستمی ئەسکودای گومرگی جیهانی لە 9 دەروازە جێبەجێکردووە کە لە 107 وڵات جێبەجێ دەکرێت و عێراقیش دەبێتە 108مین، ئەوەش وایکردووە داهات زیاد بکات.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

جیاکردنەوەی دەنگەکانی پەرلەمانی کوردستان بەگوێرەی سیستەمی (هێر)ـە

بەهای کورسی لە دهۆک زیاتر لە 16 هەزار و لە هەڵەبجە زیاتر لە 6 هەزار دەنگ دەبێت

بەپێی شیکارییەک بۆ ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق لە ساڵی 2021ـدا، نرخی کورسی لە چوار بازنەکەی هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان جیاوازە، بەجۆرێک لە دهۆک بەهای کورسی لە سەرووی 16 هەزار دەنگ دەبێت و لە هەڵەبجە زیاتر لە شەش هەزار دەنگ دەبێت، بەو مەرجەی رێژەی بەشداری و دەنگی بەتاڵ هاوشێوەی هەڵبژاردنی 2021 بێت.