نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ 3750 دینار بەرزبووەوە

05-10-2023
سۆران حوسێن
نیشانەکردن مریشک
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

نرخی مریشک لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە مانگی رابردوو بەرزبووەتەوە، ئێستا یەک کیلۆ مریشک بە 3 هەزار و 750 دینارە. 
 
مریشکفرۆشێک دەڵێت هۆکاری بەرزبوونەوەکە هەناردەکردنیەتی بۆ بەغدا. وەزارەتی کشتوکاڵیش دەڵێت، بەرهەمی مریشک زیاترە لە پێداویستیی نێوخۆ، بۆیە رێگەی بە هەناردەکردنی بەشێکی دەدرێت.
 
محەممەد ئەحمەد، مریشکفرۆش لە شاری هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت "نرخی کیلۆیەک مریشک بۆ 3 هەزار و 750 دینار بەرزبووەتەوە، لەکاتێکدا سەرەتای مانگی رابردوو، کیلۆی بە سێ هەزار دینار بوو، ئەو بەرزبوونەوەش بەهۆی ئەوەیە؛ مریشک هەناردەی بەغدا دەکرێت."
 
لەبارەی هەناردەکردنی مریشکەوە، هیوا عەلی، بەڕێوەبەری راگەیاندنی وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، لە رێگەی لیژنەی قایمقامییەتەکانەوە رێگە بە هەناردەکردنی مریشک بۆ پارێزگاکانی عێراق دەدرێت، چونکە بەرهەمی مریشک زیاترە لە پێداویستیی نێوخۆ و بۆ ئەوەیە خاوەن پڕۆژەکانی پەلەوەر زیانیان بەرنەکەوێت.
 
بەگوێرەی ئاماری بەڕێوەبەرایەتی سامانی ئاژەڵ لە وەزارەتی کشتوکاڵی هەرێمی کوردستان، ساڵانە زیاتر لە 105 ملیۆن مریشک لە هەرێمی کوردستان گەورە دەکرێن و دەخرێنە بازاڕەوە، کە دەکاتە نزیکەی 250 هەزار تۆن گۆشتی سپی، لە کاتێکدا پێداویستیی ساڵانەی گۆشتی مریشک لە نێوخۆی هەرێمی کوردستان 146 هەزار تۆنە. ئەوەی لە پێداویستی نێوخۆش زیاترە هەناردەی پارێزگاکانی عێراق دەکرێت.
 
لە هەرێمی کوردستان هەزار و 840 پەلەوەرخانە هەن، بەڵام بەشێوەی هەمیشەیی هەموویان بەرهەمیان نییە.
 
ژمارەی پەلەوەرخانەکان بەپێی پارێزگاکان:
 
- هەولێر؛ 576 پەلەوەرخانە
- سلێمانی؛ 727 پەلەوەرخانە
- دهۆک؛ 344 پەلەوەرخانە
- هەڵەبجە؛ 35 پەلەوەرخانە
- گەرمیان؛ 158 پەلەوەرخانە

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 سۆران عومەر و لۆگۆی وەزارەتی تەندروستی.

وەزارەتی تەندروستی وەڵامی سۆران عومەر دەداتەوە؛ "بێ ئاگا قسەی لێ دەکات"

دوای ئەوەی سۆران عومەر، ئەندامی پەرلەمانی عێراق وەزارەتی تەندروستیی هەرێمی کوردستانی تۆمەتبار کرد بەوەی، پارەی تیمەکانی تەندروستیی کوتانی سوورێژەی نەداوە، وەزارەتی تەندروستیی دەڵێت، "بەداخەوە ئەم بەڕێزە بێ ئاگا قسەی لێ دەکات".