لەسەر شەقامی 120 مەتری ئۆتۆمبێلێک لە کچێک دەدات و گیانلەدەستدەدات

05-10-2021
زانا کایانی @zana_kayani
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەسەر شەقامی 120 مەتری نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر ئۆتۆمبێلێک لە کچێک دەدات و دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات.
 
ئەمڕۆ سێشەممە 05-10-2021 فازڵ حاجی، گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "کاژێر 1:05 خولەکی نیوەڕۆ لەسەر شەقامی 120 مەتری ئۆتۆتمبێلێکی جۆری نیسان سێنترا لە کچێکی21 ساڵان دەدات و کچەکە دەستبەجێ گیان لەدەستدەدات".
 
فازڵ حاجی ئاماژەی بەوەشدا، لێکۆڵینەوەکان لەلایەن پۆلیسەوە دەستیان پێکردووە و تاوەکو ئێستا هۆکاری رووداوەکە بە تەواوی رووننەکراوەتەوە.
 
گوتەبێژی هاتووچۆی هەولێر پێشتر لە فەیسبووکی خۆی رایگەیاندبوو، ئەو کەسانەی لەسەر شەقامی 120 مەتری دەپەڕنەوە و بەرزەپردەکان بەکارناهێنن، ئەگەر تووشی رووداوی هاتووچۆ بوون، شۆفێرەکە تاوانبار نییە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

یەکێک لەو ئۆتۆمبێلانەی تووشی رووداوی هاتووچۆ بووە.

لە سێ رووداوی هاتووچۆدا لە ورمێ 10 کەس بریندار بوون

لەسەر رێگەی ورمێ-سەڵماسی سەر بە پارێزگای ورمێ 10 کەس بە رووداوی هاتووچۆ بریندار بوون؛ بەڕێوەبەری گشتیی خاچی سووری پارێزگاکە دەڵێت، رووداوەکان بەهۆی بارانبارینەوە بوون.