رووداو دیجیتاڵ
شەوی دووشەممە، بە درۆن چوار گەریلای پەکەکە لە دەوروبەری گوندی تاراوە لە سنووری ناحیەی خەلیفان کرانە ئامانج و بەپێی زانیارییە سەرەتاییەکان دوو گەریلا کوژراون و دووانی دیکەش بریندارن.
سەرەتای رووداوەکە، هەڵگورد شێخ نەجیب، سەرپەرشتیاری ئیدارەی سۆران بە رووداوی راگەیاند، چوار مووشەک ئاراستەی دەوروبەری گوندی تاراوە لە سنووری خەلیفان کراون، بەڵام تاوەکو ئێستا دیارنییە لەکوێوە ئاراستەکراون. دواتر روونبووەوە کە بە درۆن هێرشەکە کراوە.
شایەتحاڵێک لە گوندەکە کە ڤیدیۆی ساتی بۆردوومانەکەی تۆمارکردووە و بۆ رووداوی ناردووە ئاماژەی بەوە کرد، مووشەکەکان دەنگێکی زۆریان هەبوو و خەڵکەکە هەستیان بە ترس و دڵەڕاوکێ کردووە.
هاوکات مەغدید ئەحمەد، قایمقامی سۆران بە رووداوی گوت، دەستیان بە لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە کردووە.
دژەتیرۆری کوردستان لەبارەی رووداوەکەی سنووری خەلیفان لە راگەیێندراوێکدا ئاماژە بەوە دەکات، کاژێر 20:10 خولەک فڕۆکەیەکی بێفڕۆکەوانی نەناسراو مەفرەزەیەکی چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردووەتە ئامانج.
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، "مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی راپەڕینەوە دەربازبوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج."
بە گوێرەی زانیارییەکانی دژەتیرۆر، "مەفرەزە چەکدارەکەی پەکەکە لە سنووری ئیدارەی راپەڕینەوە دەربازبوون و لە دۆڵی بالیسان لە رێگەی فڕۆکەی بێفڕۆکەوانەوە کراونەتە ئامانج."
بەختیار قادر، پەیامنێری رووداو ئاماژەی بەوەکرد، هێزێکی زۆر گەیشتوونەتە ناوچەکە و سەرەتا دەنگی تەقە لە ناوچەکە دەبیسترا، پاشان هێزەکە گەڕانەوە.
دوای ئەوەی هێزێکی پێشمەرگە ئەو ناوچەیە کێوماڵ دەکەن، بۆیان دەردەکەوێت کە چوار گەریلای پەکەکە بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراونەتە ئامانج و بەهۆیەوە دووانیان گیانیان لەدەستداوە و دووانیشیان بریندارن. رووداو وێنەی گەریلا کوژراوەکانی دەستکەوتووە، بەڵام لەبەر هەستیاریی دیمەنەکان بڵاویان ناکاتەوە.
ئەمبوڵانس لە شوێنی رووداوەکەی سنووری خەلیفان؛ گوماندەکرێت کوژراو و بریندار بگوازنەوە.
— Rudaw (@Rudawkurdish) September 5, 2022
دژەتیرۆری هەرێمی کوردستان دەڵێت: "فڕۆکەی بێفڕۆکەوان چەکدارانی پەکەکەی لە دۆڵی بالیسان کردووەتە ئامانج." pic.twitter.com/t29wYbotva
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ