بوشرا 12ی ئامادەیی لە هەڵەبجە بە نمرەی بەرز تەواوکرد؛ لە خانووی کەرتی حکومیدان و دەردەکرێن

05-07-2023
سازگار سەڵاح
بوشرا لەو ژوورەی تێیدا دەخوێند. وێنەکان: سازگار سەڵاح - رووداو
بوشرا لەو ژوورەی تێیدا دەخوێند. وێنەکان: سازگار سەڵاح - رووداو
A+ A-
 
رووداو - هەڵەبجە

بوشرا قوتابيیەکی سەرکەوتووی 12ی ئامادەییە و لە ماڵێکی زۆر سادە و لە خێزانێکی کەمدەرامەت توانیی کۆنمرەی 95.6 لە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی زانستی بەدەستبهێنێت.
 
بوشرا بایەر، دانیشتووی شارۆچکەی سیروانە لە پارێزگای هەڵەبجە، لە ئامادەیی هەڵەبجەی کچان قوتابی بوو؛ رۆژانە بە تاکسی لەنێوان شارۆچکەی سیروان و هەڵەبجە هاتووچۆی کردووە.
 
ئەو قوتابییە سەرکەوتووەی 12ی ئامادەیی دەڵێت، "هەر سەرەتا دەستم کردووە بە خوێندن، لە قۆناخی سەرەتاييەوە چاوەڕێی نمرەی بەرز بووم، سوپاس بۆ خوا زۆربەی ساڵەکان توانيومە پلەی يەکەم بەدەستبهێنم. لە ئامادەیی هەڵەبجەی کچان بووم، هەموو رۆژێک هاتووچۆم کردووە بە تاکسی، باران بووبێت ياخود بەفر، نەبووەتە رێگر، چونکە ئامانجەکەم گەورەتر بووە لەوە."
 
سەرەڕای ئەو نمرە بەرزەی بوشرا، بەڵام خێزانەکەی نیگەرانن. دايکی بە دڵی تەنگەوە باسی داهاتووی کچەکەی دەکات و دەترسێت نەتوانن خەرجیی خوێندنی زانکۆ بۆ کچەکەیان دابین بکەن. باوکی بوشرا کرێکارە، لە کاتی ئامادەکردنی راپۆرتەکە، بۆ کرێکاری چووبووە سلێمانی.
 
رەنگين کەريم، دايکی بوشرا دەڵێت، "بە داهاتی کرێکاریی باوکی و بە نانکردنی خۆم، هاتووچۆی کردووە بۆ هەڵەبجە. خەرجیی لەسەر بووە، ئێستا گەورەترين کێشەی ئێمە ئەوەيە، ئەگەر کۆلێژێکی باش وەریبگرێت، ئەوا خەرجیی دەوێت. نیگەرانین، چونکە ناتوانين بۆی پەيدا بکەین، زۆر زەحمەتە بۆ کەسێک باوکی کرێکار بێت و دايکیشی هيچی نەبێت."
 
ئەو خانووەی بوشرا و خێزانەکەی تێیدا دەژین، موڵکی تەندروستیی شارۆچکەکەیە و بەنیازن لێیان وەربگرنەوە. بەپێی بەدواداچوونی رووداو، لەسەر داوای تەندروستی، شارەوانیی شارۆچکەی سیروان نووسراویان بۆ پۆلیس کردووە ماڵی بوشرا ئاگادار بکەنەوە کە خانووەکە چۆڵ بکەن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".