دوو رۆژ و دوو شەو شایی؛ زەماوەندی کوڕێکی کورد و کچێکی پۆڵەندی لە شرنەخ

05-05-2024
فەردی ساک
زەماوەندی زاوا کوردەکە و بووکە پۆڵەندییەکە لە شرنەخ.
زەماوەندی زاوا کوردەکە و بووکە پۆڵەندییەکە لە شرنەخ.
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

کوڕە گەنجێکی کوردی باکووری کوردستان و کچێکی پۆڵەندی لە هۆتێلێکی ئەنتاڵیای تورکیا یەکدەناسن و ژیانی هاوژینی پێکدێنن. 
 
بەکر چەتین خەڵکی شرنەخی باکووری کوردستانە و ئۆلیڤیا ماتیسایکا کچێکی خەڵکی پۆڵەندایە؛ دوای ساڵێک لە یەکترناسینیان، بڕیاریاندا هاوسەرگیری بکەن. 
 
زەماوەندی دوو گەنجەکە لە گوندی نێروەهی ناوچەی قلەبانی شرنەخ بەڕێوەچوو. 
 
میوانانی زەماوەندەکە دوو رۆژ و دوو شەو بە خۆشیی بووک و زاوا شاییان کرد و ئاهەنگیان گێڕا. 
 
دیمەنەکان لەلایەن 'ستۆدیۆی دیلان'ـەوە بە تایبەت بۆ رووداو نێردراون؛ تێیدا دەردەکەوێت،  کوڕان و کچان، گەنج و پیر بە خۆشی بەیەکگەیشتنی دوو گەنجەکە هەڵپەڕکێ دەکەن. 
 
کامیل چەتین، مامی زاوایە مایکێکی بەدەستەوە گرت و بە میوانانی گوت: "میوانە بەڕێزەکان هەمووتان بەخێرهاتن. سەر سەر و سەرچاوانمان. نوخشە بێت لە منداڵانی هەمووتان. ئەمە دڵخۆشیی هەموومانە، نەک تەنیا ماڵێک. سوپاسی هەمووتان دەکەین [کە بەشداریتان لە زەماوەندەکەماندا کرد.]" 
 
بەکر چەتین، تەمەنی 22 ساڵە و ئۆلیڤیا ماتیسایکا تەمەنی 20 ساڵە. لە زەماوەندەکەیاندا 600 هەزار لیرە (18,545 دۆلار) وەکو دیاری پێشکێشی بووک و زاوا کران. 
 
دیارییەکان، هاوکات، خشڵیشیان لەگەڵ بوو؛ ملوانکەیەکی زێڕ، چوار بازنە و گوارە و چەند پارچە زێڕێکی دیکەش پێشکێشی بووکە پۆڵەندییەکە کران. 
 
ئازاد چەتین، دانیشتووانێکی گوندی نێروهـ دیارییەکانی دەژمارد: "پووری زاوا 240 هەزار لیرە و سێ پارچە زێڕ. ماڵتان ئاوا بێت. نوخشە لە منداڵەکانی ئێوەش بێت و خودا ئەم دڵخۆشییە بە هەمووتان ببەخشێت." 
 
گەنجە کورد و پۆڵەندییەکە بڕیاریانداوە لەدوای هاوسەرگیریکردنیان بچنە پۆڵەندا و لەوێ بژین. 
 
بەکر چەتین بە رووداوی گوت کە هاوژینەکەی دەتوانێ هەندێ بە زمانی کوردی قسە بکات. دەشڵێت، لەگەڵ ئەوەی بڕیاریانداوە لە پۆڵەندا بژین، بەڵام بەبەردەوامی کولتوور و نەریتە کوردەوارییەکان فێری هاوژینە ئەورووپییەکەی دەکات.
 

 

 

 
 
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ژمارەیەک حاجیی هەرێمی کوردستان لەکاتی بەڕێکەوتنیان بۆ مەککە..

وەزیری گواستنەوەی عێراق: تاوەکو 24ـی مانگ سەرجەم عومرەکاران لە سعودیەوە دەگەڕێندرێنەوە

وەزیری گواستنەوەی عێراق رایگەیاند ژوورێکی ئۆپەراسیۆنی تایبەت بە پڕۆسەی هێنانەوەی عومرەکانی هەرێمی کوردستان لە سعودیە پێکهێنراوە و رۆژانە چوار گەشت بۆ ئەو مەبەستە دەبێت و تاوەکو رۆژی سێشەممە هەموویان دەگەڕێندرێنەوە.