پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکرێتە نەخۆشخانەی تایبەت بە کۆرۆنا

06-04-2020
فەلاح نەجم
نیشانەکردن هەولێر
A+ A-
رووداو - هەولێر

پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکرێتە نەخۆشخانەی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا، ئەو کەسانەی تێدا دادەنرێت بەسووکی تووشی نەخۆشییەکە دەبن.
 
دلۆڤان محەممەد، بەڕێوەبەری گشتیی تەندروستی هەولێر بە رووداوی راگەیاند، پیشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر دەکرێتە نەخۆشخانەیەکی تایبەت بە تووشبووانی کۆرۆنا وەک ئامادەکاری بۆ زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە داهاتوو، پلانمان وایە ئەو نەخۆشانەی تێدا دابنەین کە بە سووکی ڤایرۆسەکەیان پێدەگات.
 
بەڕێوەبەری تەندروستیی هەولێر ئاماژەی بەوە کرد، سەرقاڵی کارکردنین بۆ رێخستنی نەخۆشخانەکە و دەتوانین 250 نەخۆشی تێدا دابنرێت، لە چەند رۆژی داهاتوودا بەتەواوی ئامادە دەبێت.
 
لە شاری هەولێر هەردوو نەخۆشخانەی ئیمارتی و پێشمەرگە تووشبووانی کۆرۆنایان تێدایە، کە 75 نەخۆش لە خۆدەگرێت، یەکێک لە نهۆمەکانی نەخۆشخانەی رزگاری تایبەتکراوە بە تووشبووانی کۆرۆنا، هەر کەسێکی دیکە تووشبێت دەبرێتە نەخۆشخانەی رزگاری.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

چەند ئەی تی ئێمێکی "هەژماری من" لە هەولێر؛ وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

نووسینگەکانی پڕکردنەوەی فۆڕمی 'هەژماری من' لە سلێمانی داخراون؟

دەنگۆی داخستنی نووسینگەکانی "هەژماری من" لە بانکەکانی سلێمانی هەیە، یەکێک لەو بانکانە دەڵێت، 10 رۆژە کارەکانی "هەژماری من" لە بانکەکەیان راگیراوە، تیمەکانی ئەو هەژمارەش لە سلێمانی دەڵێن، لە کارەکانیان بەردەوامن.