رووداو دیجیتاڵ
گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی رایگەیاند، تۆمەتبارێكیان دەستگیرکردووە کە هەڕەشەی بڵاوکردنەوەی وێنە و ڤیدیۆی لە ژنێک کردبوو.
ئەمڕۆ یەکشەممە 5-2-2023، سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند: تۆمەتبارێک لەلایەن مەفرەزەکانی بنکەی پۆلیسی ههواری شارەوە دەستگیرکرا، كه ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنەی له ژنێك كردبوو.
وەک گوتەبێژی پۆلیس دەڵێت، تۆمەتبارەکە ناوی (ح، ن، م)ـە و لەدایکبووی ساڵی 2000ـە.
سەرکەوت ئەحمەد گوتی: پاش ئەوەی ژنێک سکاڵای یاسایی تۆمارکرد کە كهسێك ھەڕەشەی بڵاوکردنەوەی ڤیدیۆ و وێنە تایبەتییەکانی لێدەکات، ھێزەکانی پۆلیس لێکۆڵینەوەکانیان دەستپێکرد بۆ دۆزینهوه و دهستگیركردنی تۆمهتبارەکە. دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر، توانرا تۆمەتبار بدۆزرێتەوە و دەستگیر بکرێت.
سەرکەوت ئەحمەد باسی لەوە کرد، ئێستا تۆمەتبارەکە بەبڕیاری دادوەر و بەپێی مادەی 2ی خراپ بەکارھێنانی ئامێرەکانی پەیوەندیکردن راگیراوه.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ