کەشناسێک: لەگەڵ بارانبارین شەپۆلێکی خۆڵبارین روو لە هەرێمی کوردستان دەکات

05-02-2023
سۆران حوسێن
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بەپێی ئاماری وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان، لە زۆربەی ناوچەکانی هەرێمی کوردستان بڕی بارانبارین زیاتر یان یەکسانە بە هەمان بڕی ساڵی رابردوو کە لەو ماوەیەدا باریوە. کەشناسێکیش دەڵێت، لەگەڵ بارانبارین شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە، بەتایبەتی شاری هەولێر.
 
بەگوێرەی نوێترین ئاماری وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان تایبەت بە بارانبارین بۆ رووداو، بارانبارینی ئەم وەرزەی بارین تاوەکو رۆژی یەکشەممە 05-02-2023 لە هەرێمی کوردستان بەراورد بە هەمان ماوەی وەرزی بارینی رابردوو بەم شێوەیەی خوارەوە بووە:
 
- لە هەولێر ئەمساڵ 118.6 ملیمەتر، پار 117.2 ملیمەتر.
- لە سلێمانی ئەمساڵ 301.7 ملیمەتر، پار 301.5 ملیمەتر.
- لە دهۆک ئەمساڵ 192.4 ملیمەتر، پار 177.8 ملیمەتر.
- لە هەڵەبجە ئەمساڵ 230.5 ملیمەتر، پار 230.5 ملیمەتر.
- لە کەرکووک ئەمساڵ 146.5 ملیمەتر، پار 145.7 ملیمەتر.
- لە کەلار ئەمساڵ 143.6 ملیمەتر، پار 143.6 ملیمەتر.
- لە سۆران ئەمساڵ 246.6 ملیمەتر، پار 245.4 ملیمەتر.
- لە رانیە ئەمساڵ 360.7 ملیمەتر، پار 356.4 ملیمەتر.
- لە زاخۆ 184.9 ملیمەتر، پار 165.6 ملیمەتر.
 
رۆژی یەکشەممە 05-02-2023 بەشی پێشبینیی کەشوهەوا لە وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە، "ئەمڕۆ بارانبارین بە شێوەی پچڕ پچڕ دەبێت و لە ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت؛ ئاستی باران و بەفر لە سنووری پارێزگای دهۆک زیاتر دەبێت."
 
لەبارەی کەشوهەوای سبەی دووشەممە 06-02-2023وە، ئەمڕۆ دیلان رەشاد، گوتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی باران دەبارێت و لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان بەفر دەبارێت؛ لە ئێوارە و شەودا باران زیاتر دەبارێت لەگەڵ دروستبوونی هەورە تریشقە. هەروەها لە کاتەکانی ئێوارەدا لە سنووری پارێزگای هەولێر و کەرکووک بایەکی خێرای سارد هەڵدەکات."
 
هەر ئەمڕۆ یەکشەممە ئاراس جەبار، شارەزای کەشناسی بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، "سبەی تاوەکو نیوەڕۆ تەنیا لە سنووری پارێزگای دهۆک و بەشێکی پارێزگای هەولێر باران دەبارێت؛ بەڵام لە کاتەکانی شەوەوە بارانبارین سەرجەم باشووری کوردستان دەگرێتەوە و لە ناوچە شاخاوییەکانیش بەفر دەبارێت."
 
ئاراس جەبار ئاماژەی بەوەش کرد، شەپۆلێکی خۆڵبارین هەرێمی کورستان دەگرێتەوە، "بە چڕی" هەولێر دەگرێتەوە و بارانەکە دەکاتە بارانێکی قوڕاوی. گوتیشی، "سبەی پلەی گەرما بەراورد بە ئەمڕۆ دوو بۆ سێ پلە بەرز دەبێتەوە."
 
بەگوێرەی پێشبینییەکانی کەشناسی، سبەی پلەی گەرمای باشووری کوردستان بەم شێوەیەی خوارەوە دەبێت:
 
هەولێر: 12 پلەی سیلیزی
سلێمانی: 10 پلەی سیلیزی
دهۆک: 9 پلەی سیلیزی
کەرکووک: 14 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە: 11 پلەی سیلیزی
زاخۆ: 10 پلەی سیلیزی
سۆران: 7 پلەی سیلیزی
گەرمیان: 16 پلەی سیلیزی
 
ماوەی زیاتر لە هەفتەیەکە بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە، لە بەشێکی ناوچە شاخاوییەکان و هەندێک شارۆچکە بەفر باریوە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کامێرایەکی خاڵ بۆ خاڵ لە رێگەی دووکان - سلێمانی. وێنەكە بۆ روونکردنەوەی هەواڵەکەیە: رووداو/ئەرشیڤ

28 کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لەنێوان تاسڵوجە – چەمچەماڵ دەکەونەکار

هاتووچۆی سلێمانی شۆفێران ئاگەدار دەکاتەوە کە ئەم چوارشەممەیە کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ کامێرا جێگیرەکانی تۆمارکردنی تیژڕۆیی لەنێوان تاسڵوجە و چەمچەماڵ، کە خاڵ بۆ خاڵن، دەکەونەکار