سەرۆکی زانکۆی سەلاحەدین: بۆیلەرەکانی پەرلەمانی کوردستان دەبەینە بەشەنێوخۆیی شەهید شەوکەت

04-12-2022
بەهرۆز فەرەیدوون
دیمەنی داخستنی رێگەی کەرکووک - هەولێر لەلایەن خوێندکارانەوە
دیمەنی داخستنی رێگەی کەرکووک - هەولێر لەلایەن خوێندکارانەوە
A+ A-
 
رووداو - هەولێر

بەشێک لە خوێندکارانی بەشەنێوخۆیی شەهید شەوکەت لە دۆخی بەشەنێوخۆییەکەیان ناڕازین و بۆ ئەو مەبەستەش خۆپێشاندانیان کرد. داواکاریی خوێندکاران هەر لە نەبوونی ئاوی گەرمەوە تاوەکو پێداویستییەکانی دیکە بوو.
 
چەتۆ موشیر، خوێندکاری بەشەنێوخۆیی پەتێکی سێدارەی لە ژوورەکەی هەڵواسیوە و دەڵێت، "هەروەکو شتێکی جوان لە ژوورەکەم داوە. چی بکەم ژوورەکەمان وەکو زیندان وایە و هەر کەسێک بێتە ژوورەوە وا هەست دەکات کە زیندانە."
 
خوێندکارێک ئاوی خواردنەوەی بەشە نێوخۆییەکەی پیشانی پەیامنێری رووداو دا و گوتی، پێچەوانەی ئەوەی لە قۆناخی سەرەتایی خوێندن خوێندوومانە، لێرە ئاو هەم تامی هەیە هەم بۆن و هەم رەنگ.
 
جاسم فارووق، خوێندکاری بەشەنێوخۆیی گوتی، "ئاوەکە هەموو کات ئاوایە و کەس بێزی نایە بیخواتەوە، بەردەوام ئاوایە."
 
بەشە نێوخۆییەکە پێنج نهۆمە، دەڵێن جیاوازی لە خاوێنکردنەوەکەش هەیە، نهۆمی یەکەم و دووەم خاوێنترە لە چوارەم و پێنجەم.
 
عیسا فارووق، خوێندکاری بەشەنێوخۆیی ئاماژەی بەوە کرد، "ئەگەر سەرۆکی زانکۆ یان یەکێتیی قوتابیان بێت، دێنە نهۆمی یەک و دوو و نایەنە بەشەکانی دیکە و زیاتر سەرنج دەخەنە سەر نهۆمی یەکەم یان دووەم."
 
ئەم گرفتانە وایانکرد، زیاتر لە کاژێرێک شەقامی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک دابخەن، ئەو شەقامەی کە هەر نزیکی بەشە ناوخۆییەکەیانە. داواکارییەکانی ئەوان دابینکردنی ئاوی گەرم، ئاوی خواردنەوە، کارەبا، خاوێنکردنی راڕەوەکان، چاککردنەوەی دەستشۆرەکان و دابینکردنی شوێنی شایستە بۆ خواردن ئامادەکردنە.
 
کامەران یونس، سەرۆکی زانکۆی سەڵاحەدین چووە نێو خوێندکارە ناڕازییەکان و گوتی، بۆیلەری پەرلەمانی کوردستان دەبەن بۆ بەشەنێوخۆییەکە بۆ دابینکردنی ئاوی گەرم، "رەزامەندییان دا کە بۆیلەرەکانی پەرلەمان بەیانی [ئەمڕۆ یەکشەممە 04-12-2022] دەگوازرێنەوە بەشەنێوخۆییەکە."
 
لەبارەی هۆکاری گواستنەوەی بۆیلەرەکانی پەرلەمانی کوردستانیشەوە کامەران یونس گوتی، "ئەو بۆیلەرەی لێرە دروستکراوە هەمان کۆمپانیا بۆیلەرەکانی پەرلەمانی دروستکردووە، 20 ساڵ پێش ئێستا دروستکراوە، بۆیە هی پەرلەمان دەگوازینەوە ئێرە."
 
دوای لانیکەم کاژێرێک لە داخستنی، شەقامی سەرەکیی هەولێر - کەرکووک کرایەوە، شۆفێرانیش کە کاژێرێک بوو رێگەیان لێ گیرابوو هۆڕنی تووڕەییان لێدەدا.
 
ئومێد خۆشناو، پارێزگاری هەولێر رایگەیاند، "لەپێناو سەلامەتیی خەڵک داواتان لێدەکەین هەر داواکارییەکتان هەبوو، جارێکی دیکە ئەو رێگەیە مەگرن."
 
ساڵانە و لە دوو کاتی جیاوازدا، دەنگی ناڕەزایی خوێندکارانی ئەو بەشەنێوخۆییە بەرز دەبێتەوە، هەم هاوین و گەرما بۆیان بووەتە کێشە، هەم زستان و سەرما.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.