رووداو دیجیتاڵ
لیژنەکانی مۆلیدە تایبەتەکانی پارێزگاکانی هەولێر و سلێمانی نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدەیان بۆ مانگی رابردوو دیاریکرد. لە هەولێر حەوت بۆ 10 هەزار دینار و لە سلێمانیش سێ بۆ چوار هەزار دینار دەبێت.
ئەمڕۆ دووشەممە 04-10-2021 نەبەز عەبدولحەمید، قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئەیلوول لەنێوان حەوت بۆ 10 هەزار دینار دەبێت".
قایمقامی قەزای ناوەندی هەولێر ئاماژەی بەوەش کرد، "كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده تایبەتەکانەوه بۆ هاونیشتمانیان له مانگی رابردوودا له‌نێوان 190 بۆ 240 کاژێر بووە".
تایبەت بە پارێزگای سلێمانی، سیروان محەممەد، بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی رابردوو لەنێوان سێ بۆ چوار هەزار دینار دەبێت".
بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی ئەوەی خستەڕوو، "كاركردن و ته‌رخانكردنی كاره‌با له‌لایه‌ن مۆ‌لیده تایبەتەکان بۆ هاونیشتمانیان له مانگی رابردوودا له‌نێوان 80 بۆ 100 کاژێر بووه و هه‌ر کاژێرێک به 43 دینار دیاریكراوه".
بە گوتەی بەڕێوەبەری راگەیاندنی کارەبای سلێمانی، به‌هۆی جیاوازیی كارپێكردنی مۆ‌لیده‌كان له گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه، نرخی ئه‌مپێرێك كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی گه‌ڕه‌كێك بۆ گه‌ڕه‌كێكی دیكه جیاواز ده‌بێت.
پێشتر هەکار هروری، بەرپرسی کۆمەڵەی مۆلیدە تایبەتەکانی دهۆک بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندبوو، "نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە بۆ مانگی ئەیلوول لە دهۆک شەش هەزار دینار و لە زاخۆ پێنج هەزار دینار دەبێت".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ