وەزارەتی خوێندنی باڵا مەرجەکانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژان بڵاودەکاتەوە

04-09-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستیی هەرێمی کوردستان، مەرجەکانی بەگرێبەستکردنی وانەبێژانی بڵاودەکاتەوە و رادەیگەیێنێت، تەنیا ئەو کەسانە دەگرێتەوە کە لە 2019-2020 و 2023-2024 وانەبێژ بوون.
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا، بە نووسراوێک کە واژۆی ئارام محەممەدی لەسەرە و ئەمڕۆ دەرچووە و گشتاندنی بۆ کراوە، رایدەگەیێنێت: بەگرێبەستکردنی وانەبێژان تەنیا ئەوانە دەگرێتەوە کە لە 2019-2020 و 2023-2024 لە زانکۆکان و دامودەزگاکانی دیکەی سەر بە وەزارەتەکە وانەبێژ بوون.
 
لەبارەی مامەڵەکانیانەوە دەڵێ: دەبێ بەڵگەنامەی پێویست هەبێت کە بە کردار لە زانکۆکان وانەبێژ بوون. 
 
وەزارەتی خوێندنی باڵا جەخت لەوەش دەکاتەوە، هەر ناوێک وەکو وانەبێژ بنێرن و مەرجەکانی تێدا نەبێت، لێپێچینەوەی یاسایی دەکەن. 
 
داواش دەکات ئەو ناوانەی ئامادە کراون، رەوانەی وەزارەتەکەیان بکرێت و پێداچوونەوە و وردبینی بۆ بکەن، تاوەکو کۆتایی دەوامی رۆژی 9-9-2024 بگاتە دەستیان بۆ ئەوەی کاری پێویستی لەسەر بکەن.
 
25ـی ئابی 2024، سەرۆکی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڕیاریدا، لەسەر داهاتی ناوخۆ، سەرجەم وانەبێژانی هەرێمی کوردستان کە ژمارەیان نزیکەی 38 هەزار کەسە، بکرێنە گرێبەستی هەمیشەیی.
 
25ـی ئابی 2024، ئارام محەممەد، وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "بڕیاری بەگرێبەستکردنی مامۆستایانی وانەبێژ، وانەبێژانی سەر بە خوێندنی باڵاش دەگرێتەوە و وەزارەتەکەمان تەنیا 1982 مامۆستای وانەبێژمان هەیە و کۆی تێچووی مووچەکانیان ملیارێک و 850 ملیۆن دینار دەکات، ئەمەش ئەگەر تێکڕای 600 هەزار بۆ هەر وانەبێژێک هەژمار بکرێت، بۆیە ئەمە نابێتە بارگرانی بۆ سەر حکومەت."
 
گوتیشی "ژمارەی وانەبێژانی ئێمە زۆر لە ئەوانەی پەروەردە کەمترە، بۆیە ئەگەر حکومەت 30٪ـی داهاتەکانمان لێ وەرنەگرێتەوە، خۆمان دەتوانین مووچەی مامۆستایانی وانەبێژی سەر بە وەزارەتەکەمان بدەین."
 
وەزیری خوێندنی باڵای حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاماژەی بەوەش دابوو، "هەندێک زانکۆ هەن کە بەشێکی تەواویان تەنیا وانەبێژان بەڕێوەی دەبەن، ئەو وانەبێژانەشی کە بڕوانامەی بەکالۆریۆسیان هەیە، بۆ هەر کاژێرێک وانەگوتنەوە تەنیا سێ هەزار و 500 دیناریان بۆ هەژمار دەکرێت."

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

وێنەیەکی ئەرشیڤیی قوتابییان لەکاتی چوونە قوتابخانە لە هەرێمی کوردستان، وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەڕێوەبەری خوێندنی کوردی لە کەرکووک: 20 بۆ 30 قوتابخانە سێ دەوامین

کامەران عەلی گوتی ''هەفتەی رابردوو حکومەتی هەرێمی کوردستان نزیکەی یەک ملیۆن کتێبی بۆ ساڵی نوێی خوێندن بۆ شاری کەرکووک نارد. ئەم هەفتەیەش نزیکەی هەزار و 100 مامۆستای وانەبێژمان بۆ دامەزراوە.''