رووداو دیجیتاڵ
دووەم پێشانگەی نێودەوڵەتیی هەولێر بۆ وەبەرهێنان و خانووبەرە بە بەشداریی زیاتر لە 150 کۆمپانیای هەشت وڵاتی جیاوازەوە لە 07-09-2021 بەڕێوەدەچێت.
ئەندازیار هەردی سەلام، بەڕێوەبەری پێشانگەی خانووبەرە و وەبەرهێنان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، "پێشانگەكە كاریگەریی لەسەر كەرتی وەبەرھێنان دەبێت.. ئامانجمان لە كردنەوەی ئەم پێشانگەیە ھاندانی وەبەرھێنەرانی ناوخۆ و بیانییەكانە بۆ وەبەرھێنان و بەرەو پێشچوونی زیاتر لە ھەرێمی كوردستان."
هەروەها ئەو بەڕێوەبەرە ئاماژە بەوەشدەدات، "خۆشحال دەبین بە سەردانكردنی ھاونیشتمانیان بۆ ئەم پێشانگەیە ھاووڵاتییان دەتوانن راستەوخۆ كڕین و فرۆشتن بكەن، لە ماوەی بەڕێوەچوونی پێشانگەکە کە چوار رۆژ دەخایێنێت، زۆربەی پرۆژەكان ئۆفەری تایبەتیان ھەیە."
لە 18-09-2019 یەکەم پێشانگەی خانووبەرەی نێودەوڵەتیی لە هەولێر کرایەوە کە 150 کۆمپانیا لە 10 وڵاتی جیاوازەوە بەشدارییان تێدا کرد.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ