ژنە رزگاربوویەکی دەستی داعش بە رووداوی هاتووچۆ گیانی لەدەستدا

04-08-2021
تەحسین قاسم
تەحسین قاسم
نیشانەکردن رزگاربووی دەستی داعش رووداوی هاتووچۆ
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

ژنە رزگاربوویەکی دەستی داعش لە باکووری چیای شنگال ئۆتۆمبێلەی وەرگەڕا و بەوهۆیەوە گیانی لەدەستدا.
 
تەحسین قاسم، پەیامنێری رووداو لە شنگال رایگەیاند، فەریدە ئیلیاس جردۆ کە رزگاربووی دەستی داعشە ئەمڕۆ کاژێر 12:00ی نیوەڕۆ لە دووڕیانی بۆرگ لە باکووری چیای شنگال ئۆتۆمبێلەکەی وەرگەڕاوە و بەو هۆیەوە بە سەختی برینداربووە، کەمێک پێش ئێستاش گیانی لەدەستدا.
 
فەریدە تەمەنی 30 ساڵە، دایکی دوو منداڵە و بەشێک لە کەسوکارەکەی، لەنێویاندا هاوژینەکەی، لەژێر دەستی داعشدان و خۆیشی چوار ساڵ پێش ئێستا لەدەستی داعش رزگاری بووە. مامی فەریدە بە رووداوی راگەیاند، فەریدە خەڵکی کۆمەڵگەی بۆرگە.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

کێڵگەیەکی نەوت لە هەرێمی کوردستان. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

بەرپرسێکی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا: زۆربەی نەوتی هەرێمی کوردستان بە قاچاخ دەبردرێت

جۆفری پایت، یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەرمیکا بۆ سەرچاوەکانی وزە دەڵێت: "پێمان وایە پێویستە بۆریی نەوتی عێراق-تورکیا بکەوێتەوە کار. پێمان وایە ئەمە کارێکی لەپێشینەیە، چونکە ئێستا بەرهەمهێنانی نەوتی خاو لە هەرێمی کوردستان بەشێوەیەکی کردەیی گەیشتووەتەوە ئاستی پێش راگرتنی بۆرییەکە. ئەو نەوتە هەمووی دەڕوات بۆ شوێنێک. زۆربەی بە قاچاخ دەبردرێت. بە لۆری دەڕوات کە ئەوەش بە قورسی لەسەر رێگە و بانەکانی هەرێمی کوردستان دەکەوێت. لە دەرگای پشتەوە دەردەچێت بە شێوەیەک کە نە سوودی بۆ بودجەی هەولێر هەیە، نە بۆ بودجەی عێراق."