رووداو دیجیتاڵ
کەجەکە رەتیدەکاتەوە هیچ پەیوەندییەکیان بە ئاگری دارستانەکانی تورکیاوە هەبێت و رایدەگەیێنێت، ئەم ئاگرە کارەساتێکی گەورەیە، بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو کارەساتەش تێدەپەڕێت، ئێمە بە ئازاری خەڵکی خەمبارین.
رۆژی چوارشەممە 4-8-2021 لە هەشتەمین رۆژی ئاگری دارستانەکانی تورکیا، کۆما جڤاکێن کوردستان کەجەکە راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا هاتووە: "بە زۆریی لە کەناراوەکانی ئیجە و ئاکدەنیز و لە زۆر شوێنی تورکیا ئاگر لە دارستانەکان بەردراوە، ئەو ئاگرانە کە بەوەهۆی لەدەستدانی گیانی و ماڵیی تا ئێستا بەردەوامن. دارستانەکان پێکهاتەی بنەڕەتیی هاوسەنگیی ئیکۆلۆژیین و لەلایەکی دیکەوە سییەکانی هەموو زیندەوەرەکانن، ئەو شوێنانە ناوچە سەرەکییەکانی ژیانی سرووشتین".
کەجەکە هاوخەمیی بۆ ئاگری دارستانەکان دەردەبڕێت و رایدەگەیێنێت: "نەک تەنیا بۆ ئەو وڵاتانەی کە ئاگر بەر دارستانەکانیان کەوتووە، بەڵکو ئەم ئاگرە بۆ هەموو مرۆڤایەتیی و زیندەوەران کارەساتێکی گەورەیە و ئێمە بە هەموو گەلی تورکیا دەڵێین ئەو کارەساتەش تێدەپەڕێت کە ئاگرەکەیش دەکوژێتەوە، ئێمە بە ئازاری خەڵکی خەمبارین".
لە بەشێکی دیکەی راگەیێندراوەکەدا کەجەکە ئاماژە بەوەشدەکات "رەخنەش لە هیچ چالاکییەکی کوژاندنەوە لە تورکیا لە دوای ئاگر کەوتنەوەکان نەگیراوە، لەنێو خەڵک هەندێک قسە هەیە، ئەمەیش بۆ بەمەستی دووژمنایەتیی کورد و گەلانی دیکە دەکرێت، چەند لێدوانی وروژێنەریان داوە، کە کورد ئەم شوێنەی سووتاندووە. هەندێک کەس دەیدەنە پاڵ پەکەکە و دەیانەوێت هێرش بۆ سەر کورد لەو ناوچانەدا بکەن، کە بەهۆی شۆڤێنیزمەوە ژەهراوی بوون، لە هەندێک شوێنیش دەستکراوە بە کوشتن و راوکردنی کورد".
سەبارەت بەو تۆمەتانەی دەدرێنە پاڵ پەکەکە لەبارەی سووتانی دارستانەکان کەجەکە رایدەگەیێنێت: "ئەمە کاری هێزی شەڕی تایبەتە لە دژی کوردان و لە دژی هێزە دیموکراتییەکان بۆ ئۆپۆزیسیۆنبوونی خۆیان، هەندێک هەواڵی لەو جۆرە بڵاودەکرێتەوە. لە تورکیا هێرش دەکرێتەسەر کورد و هەر زوو لە دژی کورد کۆمەڵکوژیی و کوشتار ئەنجامدەرێت، بە قسە هێرش بۆ ئەو مەبەستە دەکرێت، دەیانەوێت کورد بێ ئیرادە بکەن و لە کوردبوون دووریان بخەنەوە، دەیانەوێت کورد بە ئاستێک بگەیەنن کە نەیانەوێت بۆ ئازادیی و دیموکراسی تێبکۆشن".
له 28ی تهممووزەوە بۆ 3ی ئاب له 38 پارێزگای باکووری کوردستان و تورکیادا 163 ئاگر كهوتووهتهوە کە بەکر پاكدميرلى، وهزیری كشتوكاڵ و دارستانی توركیا دەڵێت: 152یان كۆنترۆڵکراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ