قایمقامی زاخۆ: بەهۆی زۆریی گەشتیارەوە گوشارێکی زۆر لەسەر دەروازەی ئیبراهیم خەلیل دروستبووە

04-07-2022
سۆران حوسێن
A+ A-

رووداو هەولێر

هاونیشتمانییەک دەڵێت، دوای مانەوەی زیاتر لە نۆ کاژێر، نەیتوانیوە لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە بچێتە تورکیا. قایمقامی زاخۆش دەڵێت: بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربان، گەشتیارێکی زۆر دەچنە تورکیا و قەرەباڵخی لە دەروازەکە دروستبووە.
 
رۆژی دووشەممە 4ی تەممووزی 2022، هاونیشتمانییەک بەناوی زیرەک دلێر بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "دوێنێ دوای مانەوەمان بۆماوەی زیاتر لە نۆ کاژێر، لە دەروازەی ئیبراهیم خەلیلەوە نەمانتوانی بچینە تورکیا و ناچار گەڕاینەوە و گوتیان دەروازەکە داخراوە".
 
قایمقامی قەزای زاخۆ رەتیدەکاتەوە کە دەروازەکە داخرابێت؛ رۆژی دووشەممە 4ی تەممووز موشیر بەشیر، قایمقامی زاخۆ بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت: "بەهۆی نزیکبوونەوەی جەژنی قوربانەوە گەشتیارێکی زۆر دەچنە تورکیا، ئەوەش بووە بەهۆکاری ئەوەی قەرەباڵخییەکی زۆر دروستبێت و گوشار بکەوێتە سەر دەروازەکە".
 
قایمقامی زاخۆ ئاماژەی بەوەشکرد، بەهۆی ئەو گوشارەی لەسەر دەروازەکە دروستبووە، هاونیشتمانییان دەبێت چەند کاژێرێک نۆرە بگرن تاوەکو بتوانن بچنە باکووری کوردستان و تورکیا.
 
موشیر بەشیر گوتی، کە لە دیوی هەرێمی کوردستانەوە گوشار کەمترە، "ئێمە بە زوویی هاونیشتمانییان بەڕێدەکەین؛ بەڵام تورکیا لێپرسینەوەی زۆر دەکات، ئەوان لێپرسینەوەی ئەمنییان هەیە و رۆتینیاتیشیان زۆرە".
 
قایمقامی زاخۆ باسی لەوەشکرد، بۆ چارەسەرکردنی کێشەکە، گلەیی هاونیشتمانییان گەیاندووەتە بەرپرسانی تورکیا.
 
دەروازەی ئیبراهیم خەلیل تاکە دەروازەی فەرمیی نێودەوڵەتییە لەنێوان باشوور و باکووری کوردستان (تورکیا)دا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

بارانبارین لە هەولێر. وێنە: بڵند تاهیر - رووداو

باران لە هەولێر و دهۆک بەراورد بە پار کەمتر باریوە

بەگوێرەی بەشی کەشناسیی وەزارەتی گواستنەوە و گەیاندنی هەرێمی کوردستان، لە سەرەتای مانگی 9 تاوەکو 18ـی ئەم مانگە، بەراورد بە هەمان ماوەی ساڵی رابردوو، بارانبارین لە سلێمانی و هەڵەبجە زیاتر بووە، بەڵام لە دهۆک و هەولێر باران کەمتر باریوە.