بەرپرسانی دەزگا هەواڵگرییەکانی هەولێر و بەغدا کۆبوونەوە

04-06-2024
هێمن بابان رەحیم
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

بە ئامادەبوونی وەزیری ناوخۆی هەرێمی کوردستان و راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق، بەرپرسانی ئەنجوومەنی هەواڵگریی نیشتمانیی عێراق و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان لە هەولێر کۆبوونەوە.
 
نووسینگەی قاسم ئەعرەجی، راوێژکاری ئاسایشی نەتەوەیی عێراق راگەیێندراوێکی لەبارەی کۆبوونەوەکە بڵاوکردەوە و دەڵێت، "رۆژی سێشەممە 4ی حوزەیرانی 2024 ئەنجوومەنی هەواڵگریی نیشتمانی بە ئامادەبوونی سەرکردە و نوێنەرانی دەزگا هەواڵگرییەکانی حکومەتی فیدراڵی و دەزگا هەواڵگرییەکانی هەرێمی کوردستان، کە قاسم ئەعرەجی و رێبەر ئەحمەدیش تێیدا ئامادە بوون، کۆبوونەوە."
 
لە راگەیێندراوەکەدا هاتووە، "لە کۆبوونەوەکەدا باسی ژمارەیەک بابەت و دۆسیەی گرنگی هاوبەش کرا، لەنێویاندا ئاڵنگارییەکانی تایبەت بە ژمارەیەک دۆسیەی هاوبەش لەنێوان حکومەتی فیدراڵی و هەرێمی کوردستان لەپێناو دۆزینەوەی رێگەچارەی پێویست بۆیان."
 
لە راگەیێندراوەکەدا ئاماژە بەوەش کراوە، ئامادەبووانی کۆبوونەوەکە "تاوتوێی بەردەوامیی هاوئاهەنگیی هاوبەش، ئاڵوگۆڕی زانیاری و یەکخستنی کاری هەواڵگرییان کرد، تاوەکو گەیشتن بە تەواوکاری لە ئەرکە ئەمنی و هەواڵگرییەکان."
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

باڵەخانەی وەزارەتی ئەوقافی هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ئەوقاف: هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت خاوەنەکەی سزا دەدەرێت

گوتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف دەڵێت، لە زۆربەی هۆڵەکانی هەولێر و دەوروبەری زیاتر لە رۆژێک پرسە بەڕێوەدەچێت کە خۆی دەبێت یەک رۆژ بێت؛ ئاماژە بەوەش دەکات: "هەر هۆڵێک زیاتر لە رۆژێک پرسەی تێدا بەڕێوەبچێت، خاوەنەکەی بە تووندی سزا دەدەرێت."