رووداو دیجیتاڵ
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران رایگەیاند، پێنج گەنجیان دەستگیرکردووە لەسەر "دزینی" چوار تۆپ وایەری کەپس.
بەپێی راگەیاندنی بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی سۆران، رۆژی 1ی نیسان کەسێک بەناوی (ئـ. ع. ک) سکاڵای تۆمارکردووە و پۆلیسی ئاگادارکردووەتەوە لەوەی چوار تۆپ وایەری کەپسی لەنێو خانووەکەی لە باپشتیان لێدزراوە، کە هێشتا خانووەکەی تەواونەکردووە، هەربۆیە دەستبەجێ دەستیان بە لێکۆڵینەوە کردووە.
دوای کۆکردنەوەی زانیاری، سەرەنجام پۆلیسی سۆران توانیویانە هەمان رۆژ تۆمەتباران دەستگیربکەن، دوای لێکۆڵینەوەش لەگەڵیان دانیان بە "تاوانەکەیاندا" ناوە.
لە دانپێدانانەکەیاندا، ئەو گەنجانە "بە گوتەی خۆیان، چەندین تاوانی دیکەیان لە شوێن و کاتی جیاواز ئەنجامداوە".
پۆلیسی سۆران دەڵێت، تۆمەتبارەکان پێنج کەسن، خەڵکی سۆرانن و لەسەر فەرمانی دادوەر و بەپێی ماددەی 446 لە یاسای سزادان بەند کراون.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ