ژمارەیەک مووشەک لەنزیک بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد لە ئەنبار کەوتنەخوارەوە

03-03-2021
نەهرۆ محەممەد
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد. وێنە: AP
بنکەی سەربازی عەین ئەسەد. وێنە: AP
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ
 
ئەمڕۆ چوارشەممە ژمارەیەک مووشەک ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار کراون، تاوەکو ئێستا هیچ لایەنێک بەرپرسیارێتی هێرشەکانی نەگرتووەتە ئەستۆ.
 
عید عەماش کەربوولی، گوتەبێژ و ئەندامی ئەنجوومەنی هەڵوەشاوەی پارێزگای ئەنبار بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 10 بۆ 12 مووشەک لە ناوچەی بەیادر، کە دەکەوێتە نێوان قەزای هیت و ناحیەی بەغدادی لەسەر ئۆتۆمبێڵێکی بارهەڵگرەوە ئاراستەی بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراون.
 
لای خۆیەوە میدیای فەرمی عێراق بڵاویکردەوە، بە 10 مووشەک بنکەی سەربازی عەین ئەسەد کراوەتە ئامانج، کە هێزەکانی هاوپەیمانی  نێودەوڵەتی بە سەرۆکایەتیی ئەمریکای تێدایە.
 
لە لایەکی دیکەوە هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی ئەوەی پشڕاستکردەوە کە، 10 مووشەک ئاراستەی بنکەی ئاسمانیی عەین ئەسەد کراون و لایەنە عێراقییەکان لێکۆڵینەوەیان لە رووداوەکە دەستپێکردووە
 
بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد، به‌ گه‌وره‌ترین بنكه‌ی سه‌ربازیی ئه‌مه‌ریكا داده‌نرێت له‌ عێراق.
 
ئەوە یەکەمجار نییە هێرشی مووشەکی دەکرێتە سەر ئەو بنکە سەربازییە، رۆژی 8ی کانوونی دووەمی 2020 ئێران لە تۆڵەی کوژرانی قاسم سولەیمانی، فەرماندەی پێشووی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسداران ئێران، چەند مووشەکێکی گرتە بنکەی ئاسمانی عەین ئەسەد لە ئەنبار و بنکەی سەربازی هاوپەیمانان لە نزیک فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی هەولێر و شارۆچکەی هەریر.
 
دوای تێپەڕبوونی نزیکەی 14 مانگ بەسەر ئەو رووداوە، ئەمریکا وێنەی سەتەلایتی هێرشە مووشەکییەکەی ئێرانی بۆ سەر بنکەی ئاسمانیی ئەمریکییەکان لە عەین ئەسەد بڵاوکردەوە. لە دیمەنەکەدا دەردەکەوێت، چەند مووشەکێک بەر بنکەکە دەکەون.
 
لە کانوونی دووەمی ساڵی 2020ـەوە و دوای هێرشەکە مووشەکییەکەی ئێران، حکومەتەکانی ئەمریکا و عێراق دەستیان بە دانوستاندن کرد لەبارەی جێگیرکردنی سیستمی دژەمووشەکی ئەمریکی لە عێراق. 
 
بەرپرسێکی سەربازیی ئەمریکی و سەرچاوەیەکی سەربازیی عێراق بە ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسیان راگەیاند، کە لە ئاداری 2020سیستەمێکی دژەمووشەکی پاتریۆت بۆ بنکەی سەربازیی عەین ئەسەد لە پارێزگای ئەنبار گواسترایەوە و لەوێ جێگیرکرا.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی هەورامان. وێنە: ئیرنا

لە چوارچێوەی 'ئاسۆی جیهانیی هەورامان'دا ژێرخانی سێ گوندی ناوچەکە ئامادەکرا

بەڕێوەبەری گشتیی میراتی کولتووری، گەشتیاری و پیشە دەستییەکانی پارێزگای کرماشان دەڵێت، لە چوارچێوەی (ئاسۆی جیهانیی هەورامان) کە لەلایەن یونسکۆوە تۆمارکراوە، ژێرخانی سێ گوندی ناوچەی هەورامان لە سنووری شاری جوانڕۆ بە مەبەستی پاراستن و گەشەپێدانیان تەواوکرا.