رووداو دیجیتاڵ
تەرمی نیکا شاکەرەمی ئەو کچە کوردەی رۆژهەڵاتی کوردستان کە هەفتەی رابردوو بە دەستی هێزە ئەمنییەکان کوژرابوو، ئەمڕۆ گەڕێندرایەوە بۆ لوڕستان و بڕیارە سبەی دووشەممە لە رۆژی لەدایکبوونیدا لە خوڕەمئاوا بە خاک پسپێرێت.
نیکا شاکەرەمی رۆژی 19ی 9ی 2022 لە شاری تاران وەکو ناڕەزایەتی دژی کوژرانی ژینا ئەمینی ئاگری لە لەچکەکەی بەردابوو، هەر لەوێ لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە دەستبەسەر دەکرێت و دوای 8 رۆژ تەرمەکەی رادەستی خێزانەکەی دەکرێتەوە.
ئاتەش شاکەرەمی پووری نیکا لە توویتەر رایگەیاندووە، هێزە ئەمنییەکان لە زیندانی کەهریزەک تەرمی نیکایان پێداونەتەوە و جێگەی لێدان بە سەر و دەموچاویەوە دیاربووە. پووری نیکا دەشڵێت، بەهۆی ئەوەی ئاواتی خورەمئاوا بووە، تەرمەکەی دەگەڕێندرێتەوە بۆ داوێنەکانی زاگرۆس و رۆژی دووشەممە 03-10-2022 کە رۆژی لەدایکبوونیەتی لەو شارە دەنێژرێت.
نیکا شاکەرەمی تەمەنی 16 ساڵ بووە و سبەی دەبووە 17 ساڵ. ئاتەش شاکەرەمی پووری نیکا گوتی، هێزە ئەمنییەکان رێگەنادەن تەرمی نیکا لە خوڕەمئاوا بە خاک بسپێردرێت و داوای لە خەڵکی خوڕەمئاوا کردووە پشتیوانیی خێزانی نیکا بکەن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ