سەفین دزەیی: وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستان دەکات

02-05-2023
نازەنین گۆران
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ 

وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا بە یاوەری شاندێک گەیشتە بەغدا. بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستانیش دەڵێت، بڕیارە سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات. 
 
ئەمڕۆ سێشەممە 02-05-2023، وەزارەتی بەرگریی عێراق رایگەیاند، محەممەد سەعید، وەزیری بەرگریی عێراق پێشوازی لە گیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا و شاندێکی یاوەری کرد و گفتوگۆیان لەبارەی پەیوەندییەکانی هەردوولا کرد.
 
سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی حکومەتی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی گوت، بڕیارە ئەمڕۆ سێشەممە وەزیری بەرگریی ئیتاڵیا سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات. 
 
ئەمە یەکەم سەردانی وەزیری بەرگریی ئیتاڵیایە بۆ هەرێمی کوردستان، دوای سەردانەکەی نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان  بۆ ئیتاڵیا لە 12-04-2023. سەردانەکە لەسەر بانگهێشتی جۆرجیا میلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە بوو، کە زیاتر لە سێ مانگ لەمەوبەر سەردانی عێراق و هەرێمی کوردستان کردبوو. هەر ئەو کات، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا په‌يوه‌ندييه‌كانى وڵاته‌كه‌ى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان بە "بايه‌خ و گرنگ" نێوبرد.
 
هاوکات وەزارەتی بەرگریی ئیتاڵیا لە تویتێکدا وێنەی گیدۆ کرۆسێتۆ، وەزیری بەرگریی وڵاتەکە و جۆرجیا مێلۆنی لەگەڵ نێچێرڤان بارزانی، بڵاوکردەوە و رایگەیاند، گفتوگۆکردن لەسەر هاوئاهەنگیی لە بواری ئەمنی و بەرگری بۆ چارەسەرکردنی ئاڵنگارییە ئاڵۆزەکان لە ناوچەکەدا بەشێک بوون لەو تەوەرانەی کە باسکران. 
 
ئیتاڵیا لە ساڵی 2015ـەوە ئەندامی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتیی دژی داعشە 900 سەربازی لە هەرێمی کوردستان و عێراق جێگیر کردووە. هاوکات مەشق و راهێنانی بە 58 هەزار پێشمەرگە و ئەندامی هێزە ئەمنییەکانی عێراق کردووە، جگە لەوە، ئیتاڵیا تائێستا 430 ملیۆن دۆلاری وەکو یارمەتیی دارایی و قەرز داوەتە عێراق. 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

هونەر رەشید، پەیامنێری رووداو راپۆرتی لەسەر خێزانەکە کردووە.

بەرپرسیار؛ چوار کەس لە خێزانێکی پێنج کەسی شێرپەنجەیان گرتووە و پێویستییان بە هاوکارییە

چوار ئەندامی خێزانێکی پێنج کەسی لە دهۆک نەخۆشی شێرپەنجەیان هەیە و لە دۆخێکی سەختدان. بەپێی راپۆرتی پزیشکی، چارەسەریان لە سەنتەرێکی تایبەتمەند لە دەرەوەی وڵات دەکرێ، ئەوەش لە توانای ئەو خێزانە کەمدەرامەتە دا نییە.