بەهۆی سەرکەوتنی دوو بەربژێری کورد ئاڵۆزی لەنێوان کورد و ئازەرییەکانی ورمێ دروست بوو

02-03-2024
جەعفەر موبەشرنیا
هاتنەدەرەوەی خەڵک بۆ سەر شەقام لە ورمێ
هاتنەدەرەوەی خەڵک بۆ سەر شەقام لە ورمێ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

ژمارەیەک هاونیشتمانیی کورد ئێوارەی ئەمڕۆ بۆ دەربڕینی شادی بەبۆنەی سەرکەوتنی دوو بەربژێری کورد لە ناوەندی شاری ورمێ بۆ پەرلەمانی ئێران، رژانە سەر شەقامەکان، بەڵام لایەنگرانی بەربژێرێکی سەرنەکەوتووی ئازەری رووبەڕوویان بوونەوە.
 
بەپێی سەرچاوەیەکی رووداو لە ورمێ، ئێوارەی ئەمڕۆ لایەنگرانی محەممەد حزرەتپوور، بەربژێری ئازەری بۆ پەرلەمانی ئێران کە دەنگی پێویستی نەهێنا و سەرکەوتوو نەبوو، رووبەڕووی ئەو کوردانە بوونەتەوە کە چووبوونە سەر شەقام بۆ دەربڕینی خۆشی و شادی. 
 
سەرچاوەکەی رووداو هەروەها گوتی هێزە ئەمنییەکان گەیشتوون و هەوڵی بڵاوەپێکردنیان دەدەن، لەلایەکی دیکەشەوە بەربژێرە سەرکەوتووەکانی کورد داوایان لە لایەنگرانیان کردووە بچنەوە ماڵەوە، بەگشتیش "ئێستا رەوشەکە بەرەو ئارامی دەچێت."
 
لەو شارانەی پارێزگای ورمێ کە کورد و ئازەری تێکەڵن و ململانێ لەنێوان ئەو دوو نەتەوەیەدا هەیە، چوار بەربژێری کورد دەنگی پێویستیان بۆ بوونە پەرلەمانتار بەدەستهێنا؛ دوو کەس لە بازنەی هەڵبژاردنی شاری ورمێ، بۆ یەکەمجاریش تاکە کورسییەکەی بازنەی ماکۆ کوردێک بەدەستی هێنا هەروەها کورسییەکەی بازنەی شنۆ و نەغەدە کورد لە ئازەرییەکەی وەرگرتەوە.
 
لە خولی پێشووی پەرلەمانی ئێراندا هەموو پەرلەمانتارەکانی بازنەی ورمێ ئازەری و لە خوولەکانی پێشووتریشدا یەک پەرلەمانتار کورد بووە.
 
بەگشتی بەپێی ئەنجامە بەراییەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران کە دوێنێ (هەینی، 1-3-2024) بەڕێوەچوو، لە 12 کورسییەکەی پارێزگەی ورمێ لە پەرلەمانی ئێران، کورد حەوت کورسی بەدەستهێناوە.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دیمەنێکی شارەزوور.

قایمقامی شارەزوور: قوتابخانەمان هەیە 97٪ی کارەکانی تەواوکراوە، بەڵام لەبەر پارەیەکی کەم راگیراوە

رزگار غەفوور، قایمقامی قەزای شارەزوور میوانی بەرنامەی مژاری رادیۆی رووداو بوو، باسی لە کێشە و گرفتەکانی سنووری قەزای شارەزووری کردو رایگەیاند، قەیرانی دارایی و گرفتی نەختینەیی گرفتی گەورەی بۆ دروست کردووین، "بەجۆرێک زۆرینەی ئەو پرۆژانەی هەمانن بەهۆی قەیرانی دارایی و نەبوونی نەختینەوە راگیراون".