نێچيرڤان بارزانى و باڵيۆزى رووسيا په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر و به‌غدا تاوتوێ دەکەن

01-03-2023
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ 

سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان لەگەڵ باڵيۆزى رووسيا له‌ عێراق کۆبوونەوە و تاوتوێی په‌يوه‌ندييه‌كانى نێوان هه‌ولێر و به‌غدا و چارەسەرکردنی کێشەکانیان کرد. 
 
رۆژی چوارشه‌ممه‌، 01-03-2023، له‌ هه‌ولێر نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان له‌ ديدارێكدا له‌گه‌ڵ ئێلبروس كوتراشێڤ، باڵيۆزى رووسيا له‌ عێراق و شاندێكى ياوه‌رى کۆبووەوە. 
 
لە کۆبوونەوەکەدا، بەگوێرەی راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان، دۆخى سياسى و ئابووريى عێراق، په‌يوه‌ندييه‌كانى هه‌ولێر - به‌غدا و گفتوگۆى چاره‌سه‌ركردنى كيشه‌كانى نێوانيانیان تاوتوێ كرد. 
 
نێچيرڤان بارزانى و ئێلبروس كوتراشێڤ لەبارەی په‌يوه‌ندييه‌كانى رووسيا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و دوايين سه‌ردانى وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى رووسيا بۆ به‌غدا بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌. 

 

رۆژی 5ـی شوباتى 2023، سێرگى لاڤرۆڤ، وەزیرى دەرەوەى رووسیا سەردانی بەغدای کرد و لەگەڵ وەزیرى دەرەوە، سەرۆککۆمار و سەرۆکوەزیرانى عێراق کۆبووەوە و لەبارەی ئەگەری فراوانکردنی وەبەرهێنانی رووسیا لە سێکتەری نەوت و گازی هەرێمی کوردستان بە رووداوی گوت، هەر رێککەوتنێک بکرێت، دەبێت بە رەزامەندیی حکومەتی فیدراڵیی عێراق بێت.

 

وەک سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، پێشهاته‌كانى شه‌ڕ له‌ ئۆكراينا و لێكه‌وته‌كانى و دۆخى ناوچه‌كه‌ به‌گشتى، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى ديداره‌كه‌ بوو.

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە