رووداو - بەغدا
د.فوئاد مەعسووم، سەرۆككۆماری عێراق دەڵێت لە هەوڵەكانیان بەردەوامن بۆ دەستپێكردنی دانوستاندن لە نێوان هەرێمی كوردستان و بەغدا، بۆ ئەم مەبەستەش نامەی بۆ سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان، سەرۆكوەزیرانی عێراق و نەتەوە یەكگرتووەكان ناردووە، بەڵام هیچ كامیان تاوەكو ئێستا وەڵامی نامەكەیان نەداوەتەوە. سەبارەت بە ئەگەری رەتكردنەوەی گفتوگۆ لەلایەن حەیدەر عەبادییەوە، دەڵێت رەنگە ئەمە كاریگەری لەسەر زیادكردنی چەند كورسییەك هەبێ لە هەڵبژاردن، بەڵام رەتكردنەوەی گفتوگۆ باجی سیاسی زۆری دەبێ و عەبادی ناتوانێ خۆی لە گفتوگۆ و دانوستاندن بدزێتەوە، چونكە كاریگەری لەسەر یارمەتیی وڵاتان بۆ عێراق دەبێ.
رووداو: ئەنجامی كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی عێراق چی بوو؟
د.فوئاد مەعسووم: باسی سەرەكی كۆبوونەوەكە هەڵبژاردن بوو كە ئایا هەڵبژاردن بكرێ؟ بە چ یاسایەك بكرێ، چونكە چەند پرۆژەیەك هەیە، بەڵام باسی گوزەرانی خەڵكی هەرێمی كوردستانیش كرا.
رووداو: راستە بەشێكی زۆری سەركردەی كوتلە سیاسییەكان نیگەرانن لە پەیوەندی سیاسی هەرێمی كوردستان و بەغدا؟
د.فوئاد مەعسووم: هەموو لایەنەكان دژی ریفراندۆم بوون، بەڵام دوای بڕیاری دادگای فیدراڵیی عێراق، ئێستا هەموویان داوای گفتوگۆ لەنێوان هەرێمی كوردستان و عێراق دەكەن، تا ئێستا هیچ سەرۆك فراكسیۆنێكم نەدیوە دژی گفتوگۆ بێ، بەڵام رەنگە هەبن دژی گفتوگۆ بن.
رووداو: مادام ئەم هەموو بەدەنگەوەهاتن و دەستپێشخەرییە هەبێ بۆ گفتوگۆ، ئەگەر حكومەتی عێراق هەروا بە "لاسارانە" رەفتار بكات، هەڵوێستی ئێوە چۆن دەبێ لە ئایندەدا؟
د.فوئاد مەعسووم: دوو هەفتە لەمەوبەر سەردانی هەموو هێزە سیاسییەكانم كرد، هەموویان لەگەڵ ئەوە بوون كە پێویستە دەست بە گفتوگۆ بكرێ. بێگومان سەرۆكی حكومەت باسی گفتوگۆ دەكات، بەڵام نەمزانیوە هەنگاوی بۆ هاوێشتبێ. ئەو دەڵێت ئێمە لەسەر ئاستی سەربازی پەیوەندیمان هەیە و گفتوگۆمان هەیە، بەڵام لەسەر ئاستەكانی دیكە گرنگە، وەكو مووچە و گوزەرانی خەڵك و راگرتنی گەشتە ئاسمانییەكان. زۆر لایەن هەبوون دەیانگوت نابێ هیچ دەوڵەتێك دەست وەربداتە كاروباری عێراق، بۆیە ناچار بووم دەستپێشخەرییەك بكەم، نامەیەكم نووسی بۆ بەڕێز حەیدەر عەبادی و گوتم ئێمە لە سەرۆكایەتیی كۆمار داوای گفتوگۆ لە نێوان هەولێر و بەغدا دەكەین، بە ئامادەبوونی نوێنەری نەتەوە یەكگرتووەكان، بۆ ئەوەی لەلایەنی تەكنیكی هاوكاریمان بكات، بەڵام تاوەكو ئێستا وەڵامی هیچ لایەنێكمان بۆ نەهاتووەتەوە.
رووداو: ئەگەر وەڵامی حكومەتی هەرێمی كوردستان و نەتەوە یەكگرتووەكان ئەرێنی بوو بۆ داخوازییەكەی بەڕێزتان، پێتوایە وەڵامی بەڕێز عەبادی چۆن دەبێ؟ دەتوانێ ئەمە رەتبكاتەوە؟
د.فوئاد مەعسووم: زەحمەتە رەتیبكاتەوە، رەنگە بیر لە شتێكی دیكە بكاتەوە كە سەر بكێشێ بۆ گفتوگۆكە، بەڵام ناتوانێ دژی كۆبوونەوە و رێككەوتن هەڵوێست وەربگرێ؟
رووداو: چی وا دەكات نەتوانێ هەڵوێست وەربگرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: بۆ نموونە ئەوانەی یارمەتی عێراق دەدەن، نایانەوێ لایەنێك یارمەتییەكانیان لە دژی لایەنێكی دیكە بەكاربهێنێ، وەك سندوقی نێودەوڵەتیی دراو، دەبێ حیساب بۆ بۆچوونیان بكرێ، چونكە ئەگەر هەڵوێستی خۆیان بگۆڕن عێراق زەرەرێكی زۆر دەكات.
رووداو: واتە پاڵپشتی عێراق مەرجدار دەبێ بەوەی پاڵپشتی هەرێمی كوردستان بكات؟
د.فوئاد مەعسووم: پێویست دەكات، چونكە هەرێمی كوردستانیش بەشێكە لە عێراق، لە قازانجی هەردوولایە بە یەكەوە بن.
رووداو: هەندێك كەس وای لێكدەدەنەوە كە حەیدەر عەبادی ئەو هەڵوێستەی لەدژی هەرێمی كوردستان وەكو بانگەشەی هەڵبژاردن بەكاردێنێ، پێتوایە سزادانی گەلی كورد، مایەی بردنەوە بێ؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوە هەڵەیەكی زۆر گەورەیە، هەندێك لە هێزە سیاسییەكان وا دەزانن توندوتیژی دەبێتە مایەی ئەوەی دەنگی زۆر بێنن. رەنگە لە هەندێك شوێن سێ تا چوار كورسی زیاد بكەن، بەڵام باجە سیاسییەكەی زۆر دەبێ و وەزنی ئەو لایەنانە كەم دەكاتەوە، بۆیە ئەو ناتوانێ بڵێ دژی گفتوگۆم.
رووداو: ئێستا گەشتە ئاسمانییەكانی كوردستان راگیراون، بەڵام بەرپرسەكان وەكو جاران سەفەری خۆیان دەكەن، ئەوەی زەرەری كردووە خەڵكە ئاساییەكەیە، نەخۆشە، بازرگانەكانن، ئایا عەبادی بیر لەوانە ناكاتەوە؟
د.فوئاد مەعسووم: بێگومان دەبێ بیر بكاتەوە، خۆ ئەوانە زۆرجار باس كراون. ئەمە كێشەی زۆری بۆ گەشتیاران دروستكردووە. ئەو دەتوانێ كەسێك وەكو موفەتیش لەوێ دابنێ. نابێ ئەو بیركردنەوەیە بمێنێ كە خەڵكێك تۆمەتبارن و بە ئارەزووی خۆیان لە كوردستانەوە سەفەر دەكەن، یان داڵدە دەدرێن.
رووداو: بەڵام هەرێمی كوردستان گوتی ئێمە ئامادەین با موفەتیش بنێرن. ئەو داوای هەر شتێكی كردبێ، كوردستان وەڵامی هەبووە. ئەڵمانیا بە ئاشكرا رایگەیاند كە پشتیوانییان بۆ عێراق پەیوەستە بە دانوستاندن لەگەڵ كوردستان، ئێوەش لە سەرۆكایەتیی كۆمار پرۆژەتان هەیە. ئەگەر عەبادی بەدەم بانگەوازە نێوخۆیی و دەرەكییەكانەوە نەیەت، پێتوایە هەڵوێستەكان بەرامبەری چۆن دەبن؟
د.فوئاد مەعسووم: ئێمە بەدوای دەستپێشخەرییەكەماندا دەچین، ئێمە ناڵێین بەڕێزان حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی پێكەوە دابنیشن، چونكە یەكەمجار هەردووكیان ناگەنە ئەنجام. سەرەتا پێویستە شاندێكی پیشەییان بێتە ئێرە. ئەوەی پەیوەندی بە فڕۆكەخانەوە هەیە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە دادەنیشن.
ئەوەی پەیوەندی بە دەروازە سنوورییەكانەوە هەیە لەگەڵ گومرگ دادەنیشن. دەمانەوێ دەستپێكردنەكە بە شتی عەمەلی بێ، نەك قسەی سیاسی و جوان بەرامبەر یەكدی. ئیدی كە وەفدی كوردستان گەڕایەوە وەكو خۆی لێبێتەوە.
رووداو: زیاتر لە جارێك وەكو پیاوی دەوڵەت وەكو سەرۆك كۆمار دەستپێشخەریی خۆت كردووە لە چوارچێوەی دەستووردا. ئەگەر ئەمجارەش ئەو دەستپێشخەرییەت رەتبكرێتەوە، هەڵوێستت چی دەبێ؟
د.فوئاد مەعسووم: عەرەب دەڵێ (لكل حادپ حدیپ) ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێز عەبادی زۆر باشە، مەسجم بۆ دەنێرێ، مەسجی بۆ دەنێرم، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەوەی لێكدابڕێین.
رووداو: هەر مەسجی تەلەفۆنە، یان پەیوەندی تەلەفۆنیشتان هەیە؟
د.فوئاد مەعسووم: نا هەر بە مەسجی تەلەفۆنییە، هەندێكجاریش مەوعید دادەنرێ بۆ تەلەفۆنەكان.
رووداو: عەبادی بۆچی بەشداری كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی نەكرد؟
د.فوئاد مەعسووم: عوزری هێنایەوە و گوتی كاری دیكەم هەیە. بەڵام گوتی ئەوە رای منە لەسەر هەڵبژاردن. سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش بۆچوونەكەی ئەوە بوو كە گوتبووی پەیوەندی سەربازیمان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵام پەیوەندییەكانی دیكەمان راوەستاوە.
رووداو: باشە بۆچی بەڕێز حەیدەر عەبادی ئەوەندە حەزی لە دانوستاندنی سەربازییە، بەڵام لەگەڵ دانوستاندنی سیاسی نییە؟
د.فوئاد مەعسووم: بێگومان سەركەوتنێكی گەورەی لە شەڕی داعشدا بەدەستهێناوە، رەنگە ئەوە یەكێك لە هۆكارەكان بێ.
رووداو: لێی نیگەران نەبووی كە ناوی پێشمەرگەی نەهێنا لە بەیاننامەكەی یەكەمیدا؟
د.فوئاد مەعسووم: من دەستبەجێ بەیاننامەم دەركرد. كاتێكیش چووە ئەوروپا لەوێ رەخنەی زۆری لێ گیرا.
رووداو: پێشبینی دەكەی كەی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی دابنیشن؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوە دەبێ دوای ئەوەی وەفدە پیشەییەكان دێنە ئێرە. چونكە من خۆم لەو بڕوایەدام كۆبوونەوەی لوتكە زۆرجار بێ ئەنجام دەبێ.
رووداو: بەڵام پێتوانییە عێراق عێراقی لوتكەیە، ئەگەر عێراقی چەند لوتكەیەك نەبووایە لەوانەیە لەو خوارەوە ئیشەكان باشتر بڕۆیشتنایە. مەبەستم ئەوەیە بەبێ ئامادەبوونی سەرۆكەكان دانوستاندنەكان سەردەگرن؟
د.فوئاد مەعسووم: هەر یەكێكیان حیساب بۆ رای گشتی خۆی دەكات. من وەكو خۆم بیر لەوە دەكەمەوە كە دەبێ شتەكان لە خوارەوە دەستپێبكەی، بناغەی بۆ دابنێی، ئینجا بەرەو سەرەوەی ببەی. ئێستا بۆ نموونە باسی مووچە دەكرێ، مووچەی مامۆستایانە، مووچەی كارمەندانی تەندروستییە، ئەوانە ژمارەی زیادەیان كەمە، دەكرێ ئەوانە بدەن. ئەوانی دیكەش دەتوانن لە رێگەی بایۆمەتری تەئكید بكەنەوە كە ژمارەی كارمەندان چەندە. جا هەموو ئەوە پێویستی بەوەیە دانوستاندن بكرێ بۆ ئەوەی بگەنە لێكگەیشتنی تەواو.
رووداو: عەبادی پێشتر هەموو سێشەممەیەك دەیگوت مووچەی مامۆستایان دەدەین، كاتێك زانی برسێتی تینی بۆ خەڵك هێناوە، بۆ ئەوەی ناڕەزایەتییەكان زیاتر پەنگ بخۆنەوە، یەكسەر گوتی ناتوانین مووچەی مامۆستایان بدەین. ئایا ئەمە نیەتی خێر پیشان دەدات؟ لێكدانەوەی ئێوە چییە؟
د.فوئاد مەعسووم: زۆر لێكدانەوە هەیە، من داخڵی لێكدانەوە نابم. من بە پێویستی دەزانم سەریان بخەینە سەر بۆ ئەوەی ئەو گفتوگۆیە زوو دەستپێبكات، چونكە ئەگەر پشێوی لە كوردستان بەرپا ببێ، لەو باوەڕەدانیم هیچ لایەنێك لە بەغداش قازانجی لێ بكات، رەنگە ئەو پشێوییە بگاتە بەغداش. ئەو مەسەلەیە بە خۆدزینەوە ناكرێ، دەبێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دابنیشێ.
رووداو: ئەم دانوستاندنانە پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن دەكرێن، چونكە هەندێك كەس وای تەفسیر دەكەن كە عەبادی دەیەوێ ئەمە وەكو كارتی هەڵبژاردن بەكاربێنێ؟
د.فوئاد مەعسووم: كورد دوای هەڵبژاردن لاواز نابێ، من وای دەبینم دوای هەڵبژاردن زیاتر دەگەنە یەك. لانیكەم 65 كورسییان دەبێ. ئەوە حیسابی بۆ دەكرێ. من پێموایە دوای هەڵبژاردن هێزە كوردییەكان هەڵوێستیان بەرامبەر یەكدی باشتر دەبێ. ئینجا یەكێكیان تەنازول دەكات، نازانم چۆنە، بەڵام دەگەنە یەك.
رووداو: مەبەستی من ئەوەیە كە هەوڵەكانت بۆ مووچە پێش هەڵبژاردن ئەنجامی هەبێ، یان دوابكەوێ بۆ دوای هەڵبژاردن؟
د.فوئاد مەعسووم: دەبێ پێش هەڵبژاردن بێ. دەكرێ هەڵبژاردن ببێتە خاڵێكی گرنگ بۆ ئەوەی زووتر بگەنە یەك.
رووداو: عەبادی بیانووی ئەوەیە كە لیستی مووچەخۆرانی كوردستان زیادە و بندیواری زۆری تێدایە، بەڵام ئەی پاكەكان بۆ نادات؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوە پاساو نییە بە ناوی ئەوەی حیلەوحەواڵە هەیە، مووچەی گشتیان نەدەی.
رووداو: ئەگەر عەبادی هەروا لەسەر ئەو عینادییە بەردەوام بوو، بەدەم بانگەوازی ئێوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە نەیەت، هەڵوێستتان چی دەبێ؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوكات كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكان دەكەین. بۆ زانیاریتان هەموو ئەوانەی لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵیان دانیشتین، هیچیان هەڵوێستی توندیان بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەبوو.
رووداو: ئەیاد عەللاوی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت ئاگادار بن مەترسییەكی گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە. ئێوە دەڵێن چی؟
د.فوئاد مەعسووم: دیارە مەبەستێكی لەوەدا هەیە، بەڵام من نازانم مەبەستەكەی چییە.
رووداو: مەترسیی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە؟ هیچ گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لەسەر كوردستان هەیە؟
د.فوئاد مەعسووم: نەخێر باوەڕ ناكەم. چونكە سیاسەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ریفراندۆم بوو، بەڵام دژی كورد نییە. دژ بە هەرێمی كوردستان نییە، بە پێچەوانەوە ئێستا دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن، بەڵام دەبێ دیسان ئاگامان لێبێ تووشی هەڵەیەكی دیكە نەبین، ئەو سۆزەی لەگەڵ كورد هەیانە، هەنگاو نەهاوێین بۆ دەوڵەت.
رووداو: ئەمە بۆ عەبادیش راستە كە دونیا پێیدەڵێ دانوستاندن بكە، ئەو هەر لەسەر غرورەكەی خۆی بەردەوامە؟
د.فوئاد مەعسووم: عەبادی لەوەدا قازانج ناكات، بێگومان زەرەر دەكات.
رووداو: پێتوایە كەوتووەتە هەمان هەڵوێستی پێشووتری كوردەوە؟
د.فوئاد مەعسووم: هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قەناعەتە، ئاهەنگی سەركەوتنی گێڕا، با دەرفەتێكی دیكەی بدەینێ، ئێمە لەگەڵی بەردەوام دەبین. چونكە چارەسەری گرفتەكان بە گوشار دەبێ نەك توندوتیژی. من كە قسەیان لەگەڵ دەكەم دەڵێم مەترسییەكان چین كە ئەوە نەكرا، ئەو مەترسییە تەنیا لەسەر هەرێمی كوردستان نابێ، لەسەر عێراقیش دەبێ.
رووداو: دەتوانم بزانم ئەو مەترسیانە چین كە رەنگە لەسەر عێراق دروست ببێ؟
د.فوئاد مەعسووم: تیرۆرستەكان دەتوانن پەیدا ببنەوە كاتێك دەبینن هەماهەنگی و دانوستاندن لە نێوان لایەنەكان نییە.
رووداو: بەڕێزت تەنیا بەرگری لە مافی دەستووریی كورد دەكەی، یان هەموو ئەوانەی لە عێراقدا هەست بە نیگەرانی دەكەن؟
د.فوئاد مەعسووم: راستە من لەلایەن كوردەوە بۆ ئەو پۆستە دانراوم، بەڵام دەبێ پەیوەندیم لەگەڵ هەمووان وەكو یەك بێ، بەرگری لە كورد، شیعە، سوننە، مەسیحی، بەرگری لە هەموویان دەكەم. لە هەر جێگایەك كەموكوڕی هەبووبێ، من تەدەخولم تێدا كردووە. لە هەر جێگایەك پێشێلی دەستوور هەبێ ئاگاداریان دەكەینەوە و دەڵێین ئەوەتان راست نییە.
رووداو: تاوەكوو ئێستا چەند پێشێلی دەستووری بەرامبەر هەرێمی كوردستان كراوە؟
د.فوئاد مەعسووم: هەردوولا پێشێلی دەستووریان كردووە.
رووداو: كامیان زیاتر؟
د.فوئاد مەعسووم: هەر لایەكیان كاتێك بەهێز بووە. جاران بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەجۆرێكی دیكە بوو. ئێستا بەواجبی خۆمی دەزانم و بەهەموو هێزمەوە بەرگری لێ دەكەم. پێش ریفراندۆم بە سێ رۆژ چووم بۆ سلێمانی كاك مەسعودیش لەوێ بوو، پێمگوت تكام وایە لە هەرێم دەرنەچن. نەك عێراق، بەڵكو وڵاتانی دەوروبەریش تەدەخول دەكەن. ئەو رۆژە گوتی هێشتا بڕیارمان نەداوە. لە كۆبوونەوەی دووكانیش داوام لێكردن كە بڵێن ئێمە پابەندین بە دەستوور، ئێمە دەكرێ لەژێر چەتری دەستوور چارەسەری كێشەكانمان بكەین. ئەوە پێویست بوو، رۆژی دواتر كۆبوونەوەیەكم هەبوو لەگەڵ سەرانی هەموو هێزە سیاسییەكان. بەڵام لایەنی عێراق گوتیان ئێمە نایەینە كۆبوونەوەكە، چونكە ئەوە بەیاننامەی كۆبوونەوەكەی دووكان دەرچووە، پێنج خاڵی تێدایە، هیچی ئەوە ناگەیەنێ كە كورد پابەندە بە دەستوور.
رووداو: كاتێك پڕۆژەیەك سەركەوتوو دەبێ، هەمووی خۆی دەكات بە خاوەنی، كاتێكیش شكست دێنێ، هەمووان خۆی لێ بێبەری دەكەن. تۆ شكستی گشتپرسی تاپۆ دەكەی لەسەر خودی مەسعود بارزانی؟
د.فوئاد مەعسووم: بێگومان لەسەر ئەو نییە. ئەو خاوەنی بیرۆكەكە بوو. بەڵام هەموو لایەنەكان لێی بەرپرسن.
رووداو: هەست دەكەی غەدر لە كاك مەسعود دەكرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: لایەنەكان وایاندەزانی كاك مەسعود هەنگاوێك ناهاوێ ئەگەر نەزانێ هەنگاوی دووەمی بۆ كوێیە. زۆربەیان لەگەڵ كاك مەسعود بوون، بە تایبەتی یەكێتی. هەموو لایەنەكان لە ئەنجامی گشتپرسییەكە بەرپرسیارن.
رووداو: ئێستا گومرگێكی زۆری ناوخۆیی لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق و ئەو بەرهەمانەش دانراوە كە لە هەرێمی كوردستانەوە دێن، ئەوەش كارێكی نادەستووری و نایاساییە ، ئێوە وەك سەرۆككۆمار چیتان كردووە بۆ نەهێشتنی ئەو لادانە یاسایی و دەستوورییە؟
د.فوئاد مەعسووم: لە وڵات دەبێ یەك گومرگ هەبێ، نابێ دووجار كاڵا گومرگ بكرێ، جا ئەوە یەكێكە لەو شتانەی كە پێویستە وەزارەتی دارایی دابنیشێ و رێكیبخات. ئەوەی لە كوردستان گومرگی دا هەتا دەگاتە بەسرا، نابێت گومرگ بداتەوە.
رووداو: بەڵام ئەوە ئێستا هەیە؟
د.فوئاد مەعسووم: بەڵێ هەیە، بەڵام ئەوە پێچەوانەی یاسایە.
رووداو: بەڕێز عەبادی رایگەیاند كە دەبێ رێگە بە خۆپیشاندان بدرێ لە هەرێمی كوردستان. ئەوان ئامادەن بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دۆخی ئەمنی بپارێزن. پاراستنی هاووڵاتیان ئەركی ئەوانە. بەڵام هەندێك لایەنی عێراقیش وەڵامیان دایەوە ئەی مووچە و ژیانی هاووڵاتیانیش ئەركی تۆ نییە؟ ئایا لەو حاڵەتەدا ناردنی هێزی فیدراڵی بۆ كوردستان بە نیەتی باش دەبینی؟
د.فوئاد مەعسووم: لەو بارودۆخەدا هێز لێرە بڕوات بۆ كوردستان كێشەی گەورەی لێ دروست دەبێ. هیچ شتێك لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بە فەرزكردن سەرناكەوێ.
رووداو: دەنگۆیەك هەیە كە عەبادی بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕێ بۆئەوەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، شتی وا دەكرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: نەخێر، شتی وا ناكرێ.
رووداو: بڕیار بوو فەوجێكی كۆماری بچێتە دوزخورماتوو بۆ ئەوەی بارودۆخەكەی ئاسایی بكرێتەوە و زیاتر لە 50 هەزار كوردی ئاوارەبووی ئەو ناوچەیە بگەڕێنەوە، بۆچی ئەو هێزەتان نەچوو؟
د.فوئاد مەعسووم: بەڵێ وا بڕیاربوو فەوجێكی سەرۆكایەتی كۆمار بچێتە خورماتوو، بەڵام دیاربوو سكاڵایەكی زۆر لەلایەن هەندێك لایەن هەبوو كە ئەگەر ئەو فەوجە بچێتە ئەوێ مانای ئەوەیە پشتگیریی كورد دەكرێ. كە گوشارێكی زۆر كرا، بەڕێز حەیدەر عەبادی كشایەوە لە بابەتەكە، چونكە دەبووایە رەوانەكردنی فەوجەكە بە رەزامەندی هەردوولا بێ.
رووداو: بەڵام بۆچی لە كۆتاییدا گوشاری ئەوان سەردەگرێ و گوشاری سەرۆك كۆمار سەرناگرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: ئاخر ترسەكە لەوەبوو، رەنگە لەوێ تەشقەڵەیان پێ بكرێ. ببێ بە كێشەیەكی گەورە و ببێتە كێشەیەكی كوردی، عەرەبی و توركمانی.

هیچ لایەنێكی عێراقی دژی گفتوگۆ نییە لەگەڵ كوردستان

عەبادی ناتوانێ هەڵوێست دژی دانوستاندن وەربگرێ

رەتكردنەوەی دانوستاندن كاریگەری لەسەر یارمەتی وڵاتان بۆ عێراق دەبێ
د.فوئاد مەعسووم: ئێمە بەدوای دەستپێشخەرییەكەماندا دەچین، ئێمە ناڵێین بەڕێزان حەیدەر عەبادی و نێچیرڤان بارزانی پێكەوە دابنیشن، چونكە یەكەمجار هەردووكیان ناگەنە ئەنجام. سەرەتا پێویستە شاندێكی پیشەییان بێتە ئێرە. ئەوەی پەیوەندی بە فڕۆكەخانەوە هەیە لەگەڵ وەزارەتی گواستنەوە دادەنیشن.
نامەم بۆ عەبادی و نێچیرڤان بارزانی ناردووە بۆ كۆبوونەوە، بەڵام وەڵامیان نەداوەتەوە
ئەوەی پەیوەندی بە دەروازە سنوورییەكانەوە هەیە لەگەڵ گومرگ دادەنیشن. دەمانەوێ دەستپێكردنەكە بە شتی عەمەلی بێ، نەك قسەی سیاسی و جوان بەرامبەر یەكدی. ئیدی كە وەفدی كوردستان گەڕایەوە وەكو خۆی لێبێتەوە.
رووداو: زیاتر لە جارێك وەكو پیاوی دەوڵەت وەكو سەرۆك كۆمار دەستپێشخەریی خۆت كردووە لە چوارچێوەی دەستووردا. ئەگەر ئەمجارەش ئەو دەستپێشخەرییەت رەتبكرێتەوە، هەڵوێستت چی دەبێ؟
د.فوئاد مەعسووم: عەرەب دەڵێ (لكل حادپ حدیپ) ئێستا پەیوەندیمان لەگەڵ بەڕێز عەبادی زۆر باشە، مەسجم بۆ دەنێرێ، مەسجی بۆ دەنێرم، بەڵام نەگەیشتووەتە ئەوەی لێكدابڕێین.
رووداو: هەر مەسجی تەلەفۆنە، یان پەیوەندی تەلەفۆنیشتان هەیە؟
د.فوئاد مەعسووم: نا هەر بە مەسجی تەلەفۆنییە، هەندێكجاریش مەوعید دادەنرێ بۆ تەلەفۆنەكان.
رووداو: عەبادی بۆچی بەشداری كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكەی نەكرد؟
د.فوئاد مەعسووم: عوزری هێنایەوە و گوتی كاری دیكەم هەیە. بەڵام گوتی ئەوە رای منە لەسەر هەڵبژاردن. سەبارەت بە هەرێمی كوردستانیش بۆچوونەكەی ئەوە بوو كە گوتبووی پەیوەندی سەربازیمان هەیە لەگەڵ هەرێمی كوردستان، بەڵام پەیوەندییەكانی دیكەمان راوەستاوە.
عەبادی ناتوانێ قەوارەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە
رووداو: باشە بۆچی بەڕێز حەیدەر عەبادی ئەوەندە حەزی لە دانوستاندنی سەربازییە، بەڵام لەگەڵ دانوستاندنی سیاسی نییە؟
د.فوئاد مەعسووم: بێگومان سەركەوتنێكی گەورەی لە شەڕی داعشدا بەدەستهێناوە، رەنگە ئەوە یەكێك لە هۆكارەكان بێ.
رووداو: لێی نیگەران نەبووی كە ناوی پێشمەرگەی نەهێنا لە بەیاننامەكەی یەكەمیدا؟
د.فوئاد مەعسووم: من دەستبەجێ بەیاننامەم دەركرد. كاتێكیش چووە ئەوروپا لەوێ رەخنەی زۆری لێ گیرا.
رووداو: پێشبینی دەكەی كەی بەڕێزان نێچیرڤان بارزانی و حەیدەر عەبادی دابنیشن؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوە دەبێ دوای ئەوەی وەفدە پیشەییەكان دێنە ئێرە. چونكە من خۆم لەو بڕوایەدام كۆبوونەوەی لوتكە زۆرجار بێ ئەنجام دەبێ.
رووداو: بەڵام پێتوانییە عێراق عێراقی لوتكەیە، ئەگەر عێراقی چەند لوتكەیەك نەبووایە لەوانەیە لەو خوارەوە ئیشەكان باشتر بڕۆیشتنایە. مەبەستم ئەوەیە بەبێ ئامادەبوونی سەرۆكەكان دانوستاندنەكان سەردەگرن؟
د.فوئاد مەعسووم: هەر یەكێكیان حیساب بۆ رای گشتی خۆی دەكات. من وەكو خۆم بیر لەوە دەكەمەوە كە دەبێ شتەكان لە خوارەوە دەستپێبكەی، بناغەی بۆ دابنێی، ئینجا بەرەو سەرەوەی ببەی. ئێستا بۆ نموونە باسی مووچە دەكرێ، مووچەی مامۆستایانە، مووچەی كارمەندانی تەندروستییە، ئەوانە ژمارەی زیادەیان كەمە، دەكرێ ئەوانە بدەن. ئەوانی دیكەش دەتوانن لە رێگەی بایۆمەتری تەئكید بكەنەوە كە ژمارەی كارمەندان چەندە. جا هەموو ئەوە پێویستی بەوەیە دانوستاندن بكرێ بۆ ئەوەی بگەنە لێكگەیشتنی تەواو.
رووداو: عەبادی پێشتر هەموو سێشەممەیەك دەیگوت مووچەی مامۆستایان دەدەین، كاتێك زانی برسێتی تینی بۆ خەڵك هێناوە، بۆ ئەوەی ناڕەزایەتییەكان زیاتر پەنگ بخۆنەوە، یەكسەر گوتی ناتوانین مووچەی مامۆستایان بدەین. ئایا ئەمە نیەتی خێر پیشان دەدات؟ لێكدانەوەی ئێوە چییە؟
د.فوئاد مەعسووم: زۆر لێكدانەوە هەیە، من داخڵی لێكدانەوە نابم. من بە پێویستی دەزانم سەریان بخەینە سەر بۆ ئەوەی ئەو گفتوگۆیە زوو دەستپێبكات، چونكە ئەگەر پشێوی لە كوردستان بەرپا ببێ، لەو باوەڕەدانیم هیچ لایەنێك لە بەغداش قازانجی لێ بكات، رەنگە ئەو پشێوییە بگاتە بەغداش. ئەو مەسەلەیە بە خۆدزینەوە ناكرێ، دەبێ لەگەڵ هەرێمی كوردستان دابنیشێ.
رووداو: ئەم دانوستاندنانە پێش هەڵبژاردن یان دوای هەڵبژاردن دەكرێن، چونكە هەندێك كەس وای تەفسیر دەكەن كە عەبادی دەیەوێ ئەمە وەكو كارتی هەڵبژاردن بەكاربێنێ؟
د.فوئاد مەعسووم: كورد دوای هەڵبژاردن لاواز نابێ، من وای دەبینم دوای هەڵبژاردن زیاتر دەگەنە یەك. لانیكەم 65 كورسییان دەبێ. ئەوە حیسابی بۆ دەكرێ. من پێموایە دوای هەڵبژاردن هێزە كوردییەكان هەڵوێستیان بەرامبەر یەكدی باشتر دەبێ. ئینجا یەكێكیان تەنازول دەكات، نازانم چۆنە، بەڵام دەگەنە یەك.
رووداو: مەبەستی من ئەوەیە كە هەوڵەكانت بۆ مووچە پێش هەڵبژاردن ئەنجامی هەبێ، یان دوابكەوێ بۆ دوای هەڵبژاردن؟
د.فوئاد مەعسووم: دەبێ پێش هەڵبژاردن بێ. دەكرێ هەڵبژاردن ببێتە خاڵێكی گرنگ بۆ ئەوەی زووتر بگەنە یەك.
رووداو: عەبادی بیانووی ئەوەیە كە لیستی مووچەخۆرانی كوردستان زیادە و بندیواری زۆری تێدایە، بەڵام ئەی پاكەكان بۆ نادات؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوە پاساو نییە بە ناوی ئەوەی حیلەوحەواڵە هەیە، مووچەی گشتیان نەدەی.
رووداو: ئەگەر عەبادی هەروا لەسەر ئەو عینادییە بەردەوام بوو، بەدەم بانگەوازی ئێوە و كۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە نەیەت، هەڵوێستتان چی دەبێ؟
د.فوئاد مەعسووم: ئەوكات كۆبوونەوەیەك لەگەڵ لایەنەكان دەكەین. بۆ زانیاریتان هەموو ئەوانەی لە كۆبوونەوەی سێ سەرۆكایەتییەكە لەگەڵیان دانیشتین، هیچیان هەڵوێستی توندیان بەرامبەر هەرێمی كوردستان نەبوو.
رووداو: ئەیاد عەللاوی لە بەیاننامەیەكدا دەڵێت ئاگادار بن مەترسییەكی گەورە لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە. ئێوە دەڵێن چی؟
د.فوئاد مەعسووم: دیارە مەبەستێكی لەوەدا هەیە، بەڵام من نازانم مەبەستەكەی چییە.
هیچ مەترسییەك لەسەر هەرێمی كوردستان نییە
رووداو: مەترسیی لەسەر هەرێمی كوردستان هەیە؟ هیچ گەلەكۆمەی نێودەوڵەتی لەسەر كوردستان هەیە؟
د.فوئاد مەعسووم: نەخێر باوەڕ ناكەم. چونكە سیاسەتی كۆمەڵگەی نێودەوڵەتی دژی ریفراندۆم بوو، بەڵام دژی كورد نییە. دژ بە هەرێمی كوردستان نییە، بە پێچەوانەوە ئێستا دەنگی خۆیان هەڵدەبڕن، بەڵام دەبێ دیسان ئاگامان لێبێ تووشی هەڵەیەكی دیكە نەبین، ئەو سۆزەی لەگەڵ كورد هەیانە، هەنگاو نەهاوێین بۆ دەوڵەت.
رووداو: ئەمە بۆ عەبادیش راستە كە دونیا پێیدەڵێ دانوستاندن بكە، ئەو هەر لەسەر غرورەكەی خۆی بەردەوامە؟
د.فوئاد مەعسووم: عەبادی لەوەدا قازانج ناكات، بێگومان زەرەر دەكات.
رووداو: پێتوایە كەوتووەتە هەمان هەڵوێستی پێشووتری كوردەوە؟
د.فوئاد مەعسووم: هێشتا نەگەیشتووینەتە ئەو قەناعەتە، ئاهەنگی سەركەوتنی گێڕا، با دەرفەتێكی دیكەی بدەینێ، ئێمە لەگەڵی بەردەوام دەبین. چونكە چارەسەری گرفتەكان بە گوشار دەبێ نەك توندوتیژی. من كە قسەیان لەگەڵ دەكەم دەڵێم مەترسییەكان چین كە ئەوە نەكرا، ئەو مەترسییە تەنیا لەسەر هەرێمی كوردستان نابێ، لەسەر عێراقیش دەبێ.
رووداو: دەتوانم بزانم ئەو مەترسیانە چین كە رەنگە لەسەر عێراق دروست ببێ؟
د.فوئاد مەعسووم: تیرۆرستەكان دەتوانن پەیدا ببنەوە كاتێك دەبینن هەماهەنگی و دانوستاندن لە نێوان لایەنەكان نییە.
رووداو: بەڕێزت تەنیا بەرگری لە مافی دەستووریی كورد دەكەی، یان هەموو ئەوانەی لە عێراقدا هەست بە نیگەرانی دەكەن؟
بەهەموو هێزی خۆمەوە بەرگری لە هەرێمی كوردستان دەكەم
د.فوئاد مەعسووم: راستە من لەلایەن كوردەوە بۆ ئەو پۆستە دانراوم، بەڵام دەبێ پەیوەندیم لەگەڵ هەمووان وەكو یەك بێ، بەرگری لە كورد، شیعە، سوننە، مەسیحی، بەرگری لە هەموویان دەكەم. لە هەر جێگایەك كەموكوڕی هەبووبێ، من تەدەخولم تێدا كردووە. لە هەر جێگایەك پێشێلی دەستوور هەبێ ئاگاداریان دەكەینەوە و دەڵێین ئەوەتان راست نییە.
رووداو: تاوەكوو ئێستا چەند پێشێلی دەستووری بەرامبەر هەرێمی كوردستان كراوە؟
د.فوئاد مەعسووم: هەردوولا پێشێلی دەستووریان كردووە.
رووداو: كامیان زیاتر؟
د.فوئاد مەعسووم: هەر لایەكیان كاتێك بەهێز بووە. جاران بارودۆخی هەرێمی كوردستان بەجۆرێكی دیكە بوو. ئێستا بەواجبی خۆمی دەزانم و بەهەموو هێزمەوە بەرگری لێ دەكەم. پێش ریفراندۆم بە سێ رۆژ چووم بۆ سلێمانی كاك مەسعودیش لەوێ بوو، پێمگوت تكام وایە لە هەرێم دەرنەچن. نەك عێراق، بەڵكو وڵاتانی دەوروبەریش تەدەخول دەكەن. ئەو رۆژە گوتی هێشتا بڕیارمان نەداوە. لە كۆبوونەوەی دووكانیش داوام لێكردن كە بڵێن ئێمە پابەندین بە دەستوور، ئێمە دەكرێ لەژێر چەتری دەستوور چارەسەری كێشەكانمان بكەین. ئەوە پێویست بوو، رۆژی دواتر كۆبوونەوەیەكم هەبوو لەگەڵ سەرانی هەموو هێزە سیاسییەكان. بەڵام لایەنی عێراق گوتیان ئێمە نایەینە كۆبوونەوەكە، چونكە ئەوە بەیاننامەی كۆبوونەوەكەی دووكان دەرچووە، پێنج خاڵی تێدایە، هیچی ئەوە ناگەیەنێ كە كورد پابەندە بە دەستوور.
رووداو: كاتێك پڕۆژەیەك سەركەوتوو دەبێ، هەمووی خۆی دەكات بە خاوەنی، كاتێكیش شكست دێنێ، هەمووان خۆی لێ بێبەری دەكەن. تۆ شكستی گشتپرسی تاپۆ دەكەی لەسەر خودی مەسعود بارزانی؟
د.فوئاد مەعسووم: بێگومان لەسەر ئەو نییە. ئەو خاوەنی بیرۆكەكە بوو. بەڵام هەموو لایەنەكان لێی بەرپرسن.
هەموو لایەنەكان لە ئاكامی گشتپرسییەكە بەرپرسیارن
رووداو: هەست دەكەی غەدر لە كاك مەسعود دەكرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: لایەنەكان وایاندەزانی كاك مەسعود هەنگاوێك ناهاوێ ئەگەر نەزانێ هەنگاوی دووەمی بۆ كوێیە. زۆربەیان لەگەڵ كاك مەسعود بوون، بە تایبەتی یەكێتی. هەموو لایەنەكان لە ئەنجامی گشتپرسییەكە بەرپرسیارن.
رووداو: ئێستا گومرگێكی زۆری ناوخۆیی لەسەر بەرهەمە ناوخۆییەكانی هەرێمی كوردستان بۆ شارەكانی عێراق و ئەو بەرهەمانەش دانراوە كە لە هەرێمی كوردستانەوە دێن، ئەوەش كارێكی نادەستووری و نایاساییە ، ئێوە وەك سەرۆككۆمار چیتان كردووە بۆ نەهێشتنی ئەو لادانە یاسایی و دەستوورییە؟
د.فوئاد مەعسووم: لە وڵات دەبێ یەك گومرگ هەبێ، نابێ دووجار كاڵا گومرگ بكرێ، جا ئەوە یەكێكە لەو شتانەی كە پێویستە وەزارەتی دارایی دابنیشێ و رێكیبخات. ئەوەی لە كوردستان گومرگی دا هەتا دەگاتە بەسرا، نابێت گومرگ بداتەوە.
رووداو: بەڵام ئەوە ئێستا هەیە؟
د.فوئاد مەعسووم: بەڵێ هەیە، بەڵام ئەوە پێچەوانەی یاسایە.
رووداو: بەڕێز عەبادی رایگەیاند كە دەبێ رێگە بە خۆپیشاندان بدرێ لە هەرێمی كوردستان. ئەوان ئامادەن بە هەماهەنگی لەگەڵ هێزە ئەمنییەكان دۆخی ئەمنی بپارێزن. پاراستنی هاووڵاتیان ئەركی ئەوانە. بەڵام هەندێك لایەنی عێراقیش وەڵامیان دایەوە ئەی مووچە و ژیانی هاووڵاتیانیش ئەركی تۆ نییە؟ ئایا لەو حاڵەتەدا ناردنی هێزی فیدراڵی بۆ كوردستان بە نیەتی باش دەبینی؟
د.فوئاد مەعسووم: لەو بارودۆخەدا هێز لێرە بڕوات بۆ كوردستان كێشەی گەورەی لێ دروست دەبێ. هیچ شتێك لە نێوان هەرێمی كوردستان و عێراق بە فەرزكردن سەرناكەوێ.
رووداو: دەنگۆیەك هەیە كە عەبادی بەدوای دەرچەیەكدا دەگەڕێ بۆئەوەی هەرێمی كوردستان هەڵبوەشێنێتەوە، شتی وا دەكرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: نەخێر، شتی وا ناكرێ.
رووداو: بڕیار بوو فەوجێكی كۆماری بچێتە دوزخورماتوو بۆ ئەوەی بارودۆخەكەی ئاسایی بكرێتەوە و زیاتر لە 50 هەزار كوردی ئاوارەبووی ئەو ناوچەیە بگەڕێنەوە، بۆچی ئەو هێزەتان نەچوو؟
د.فوئاد مەعسووم: بەڵێ وا بڕیاربوو فەوجێكی سەرۆكایەتی كۆمار بچێتە خورماتوو، بەڵام دیاربوو سكاڵایەكی زۆر لەلایەن هەندێك لایەن هەبوو كە ئەگەر ئەو فەوجە بچێتە ئەوێ مانای ئەوەیە پشتگیریی كورد دەكرێ. كە گوشارێكی زۆر كرا، بەڕێز حەیدەر عەبادی كشایەوە لە بابەتەكە، چونكە دەبووایە رەوانەكردنی فەوجەكە بە رەزامەندی هەردوولا بێ.
رووداو: بەڵام بۆچی لە كۆتاییدا گوشاری ئەوان سەردەگرێ و گوشاری سەرۆك كۆمار سەرناگرێ؟
د.فوئاد مەعسووم: ئاخر ترسەكە لەوەبوو، رەنگە لەوێ تەشقەڵەیان پێ بكرێ. ببێ بە كێشەیەكی گەورە و ببێتە كێشەیەكی كوردی، عەرەبی و توركمانی.
لەگەڵ هادی عامری رێككەوتین سوپای عێراق بچێتە نێو خورماتوو
رووداو: ئێستا كێ پارێزەری ئەو هەموو كوردە ماڵسووتاوەی ئەوێیە، كوا لێژنەی بەدواداچوونی راستییەكان؟
د.فوئاد مەعسووم: خەڵكی خورماتوو شایستەی هەموو جۆرە هاوكارییەكن. بۆ مەسەلەی دوزخورماتوو لەگەڵ بەڕێز هادی عامری دانیشتم، هەنگاوی باش هاوێژراوە، بەشێك لە سوپا دەچێتە ئەوێ و لەگەڵ پۆلیسی شارەكە، ئەمنیەتی ئەوێ دەپارێزن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ