رووداو - به‌غدا
له دره‌نگانی شه‌وی رابردووه‌وه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق رێوشوێنی تووندوتۆڵیان گرتووه‌ته‌به‌ر، بۆ خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی بەغدا و خۆپیشاندەرانیش پۆل پۆل بەرەو گۆڕەپانی جادرییە دەڕۆن.
خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه، له‌سه‌ر بانگهێشتی موقته‌دا سه‌در رێبه‌ری ره‌وتی سه‌در له دژی هێزه‌كانی ئه‌مریكا ئه‌نجام ده‌درێت. هێزه ئه‌منییه‌كانیش له شه‌وی رابردووه‌وه، هێزیان له نزیك پردی دوونهۆمی و جادریه له ناوه‌ڕاستی به‌غدا بڵاوه‌پێكردووه.
هه‌روه‌ها رێگەی سه‌ره‌كیی بۆ گۆڕه‌پانی فیرده‌وس و سه‌رجه‌م ئه‌و رێگەیانه‌ی به‌ره‌و ناوچه‌ی كه‌ڕاده ده‌چن، به به‌ربه‌ستی كۆنكرێتیی داخراون.
له به‌یانی زووه‌وه (هەینی 24-01-2020) خه‌ڵكی به‌مه‌به‌ستی به‌شداریكردن له خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه‌ی كه موقته‌دا سه‌در بانگهێشتی بۆ كردووه، روو له گۆڕه‌پانه‌كان ده‌كه‌ن.
موقته‌دا سه‌در له دوایین تویتیدا رایگەیاند، "زه‌نگی كاژێری سه‌ربه‌خۆیی و سه‌روه‌ریی عێراق لێده‌دات" و داوا لە خۆپیشاندەران دەکات لە گۆڕەپانەکان کۆببنەوە.
ماوەی 20 رۆژە بابەتی چوونە دەرەوەی هێزەکانی هاوپەیمانیی نێودەوڵەتی بەسەرۆکایەتیی ئەمریکا لە عێراق بووەتە پرسێکی سەرەکی ناو وڵات و بەرپرسان و خەڵکیش باسی ئەم بابەتە دەکەن.
بەرهەم ساڵح، سەرۆککۆماری عێراق لە کۆڕبەندیی ئابووریی داڤۆس لەسەر ئەو بابەتە قسەیکرد و رایگەیاند، دەبێت لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و گوتی "داوای ئەم دواییەی پەرلەمانی عێراق بۆ کشانەوەی هێزەکانی ئەمریکا لە وڵاتەکەمان ئاماژەی بێوەفایی یان دووژمنایەتی نییە، بەڵکو زیاتر کاردانەوەیەکە بەرامبەر ئەوەی ژمارەیەکی زۆر لە عێراقییەکان وەک پێشێلکاریی سەروەریی وڵاتەکەیان دەیبینن. ئەم پرسە زۆر هەستیارە و دەبێت لە رێگەی دیالۆگەوە چارەسەر بکرێت و پێویستە ئەو راستییە قبووڵ بکرێت کە سەروەریی و سەقامگیریی هەمیشەیی عێراق ناوەڕۆکی ئەم دیالۆگە پێکدەهێنێت".
رێکخراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ راگه‌یێنراوێكی له‌باره‌ی دۆخی خۆپیشاندانی عێراق بڵاوكرده‌وه و ئاماژه به‌كوژرانی 12 خۆپیشانده‌ر له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی رابردوودا دەکات.
راگه‌یێندراوی ئه‌منێستی ئینته‌رناشناڵ
- تووندوتیژی دژی خۆپیشاندەرانی عێراق دەستیپێکردووەتەوە
- ئەم هەفتەیە 12 کەس لە بەغدا، بەسرە، کەربەلا و دیالە کوژراون
- خەڵکێکی زۆر دەستگیرکراون، بریندارکراون و ژمارەیەک لە دەستگیرکراوانیش ئەشکەنجەدراون
لە دەستپێکی خۆپێشاندانەکانەوە زیاتر لە 600 کەس کوژراون
خۆپیشاندانه ملیۆنییه‌كه كه موقته‌دا سه‌در داوای ده‌كات له‌لایه‌ن ژمارەیەکی بەرچاو لە هێزە شیعه‌کانی دیکەوە پشتگیری دەکرێت و چه‌ند رۆژێكه له راگەیاندنەکاندا داوای به‌شداریكردنی زۆرترین خەڵکی تێداده‌كه‌ن.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ