رووداو دیجیتاڵ
لێکۆڵینەوەیەکی نوێ دەریدەخات کە هەژاری وادەکات مێشک زووتر پیر ببێت.
زانایان گەیشتوونەتە ئەو ئەنجامەی کە پەیوەندی لەنێوان کەمیی داهات و لەنێوچوونی خێرای ئەو مادە سپییەدا هەیە کە لە مێشکماندایە. بە تێپەڕبوونی تەمەن، ئەو مادە سپیە دادەبەزێت؛ هەژارییش پرۆسەکە خێراتر دەکات.
لێکۆڵینەوەکە لەلایەن زانکۆی لۆزان و زانکۆی جنێڤی سویسراوە کراوە و پشتی بە پشکنینی 751 کەس بەستووە، کە تەمەنیان لەنێوان 50 تاوەکو 91 ساڵ بووە.
بەگوێرەی ئەنجامی لێکۆڵینەوەکە، لە پشكنینی مێشكدا دەرکەوتووە، ئەوانەی هەژارن، مادە سپییەکەی مێشكیان زووتر پیر دەبێت و لە تاقیکردنەوەی ژیریشدا نمرەی کەمتر لە دەوڵەمەندەکان بەدەستدەهێنن.
مادەی سپی بۆ گواستنەوەی پەیام و ئاماژەکان لەنێو مێشکدا گرنگە، رادەی بەردەستیی مادەکەش کاریگەریی لەسەر توانای بیرکردنەوە و ژیری هەیە.
لە زووەوە هەژاری بە هۆکارێکی تەندروستیی خراپ و پیربوونی خێرا دانراوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ