ئەندامێکی لیژنەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون: گۆشتی قوربانی راستەوخۆ بەکارنەیەت

18-06-2023
شکار رێبوار
د. میقداد ئیبراهیم. وێنە: رووداو
د. میقداد ئیبراهیم. وێنە: رووداو
نیشانەکردن تای خوێنبەربوون
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

ئەندامێکی لیژنەی نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ئاشکرای دەکات، دوای سەربڕینی ئاژەڵ راستەوخۆ گۆشت بەکارنەیەت. هەروەها دەڵێت: پێویستە ئاژەڵدارەکان ساڵانە ئاژەڵەکانیان بشۆن یاخود دەرزییان لێبدەن.
 
رۆژی یەکشەممە 18-6-2023 د. میقداد ئیبراهیم ئاکرەیی لە بووڵتەنی نوورۆژدا پشتڕاستی کردەوە کە نەخۆشیی تای خوێنبەربوون ڤایرۆسییە و لە ئاژەڵی تووشبووەوە دەگوازرێتەوە بۆ مرۆڤ. 
 
د. میقداد دەڵێت: ''نەخۆشییەکە لە ساڵی 1979 وە تۆمارکراوە تەنانەت لە وڵاتانی دیکەی رۆژهەڵاتی نێوەڕاست و ئەوروپاشدا هەیە''.
 
لە بارەی ئەو کەسانەی کە مەترسیی تووشبوونیان بە نەخۆشییەکە زیاترە ئەندامەکەی لیژنەی تای خوێنبەربوون دەڵێت: ''گۆشتفرۆش، کرێکارانی کوشتارگەکان، پزیشکانی ڤێتێرنەری و ئەوانەی کە گۆشت دەخۆن یاخود ئامادەی دەکەن مەترسیی تووشبوونیان زیاترە''. 
 
لەبارەی خۆپارێزییەوە گوتیشی، پێویستە ئاژەڵدارەکان ساڵانە ئاژەڵەکانیان بشۆن یاخود دەرزییان لێبدەن، هەروەها شوێنی بەخێوکردنیان پاکبکەنەوە و بە دەرمانی مێرووکوژ بڕشێندرێن. 
 
د. میقداد رێنوێنیی هاونیشتمانییان دەکات کە گۆشتی قوربانی پێویستە 24 کاژێر لەنێو بەفرگردا دابنرێت، چونکە لەو ژینگەیەدا ئەگەری لەناوچوونی ڤایرۆسەکە زۆرە، هەروەها بە پێویستی زانی کە گۆشت بە باشی بکوڵێندرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.