رووداو - تەندروستی
پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە ئەفریقا رەنگە جیاوازەکانی دەردراوی زێ رووندەکاتەوە و ئاشكرای دەکات، هەندێکجار گۆڕینی رەنگی دەردراوی زێ ترس لای خانمان دروستدەکات، بەڵام بەشێکی زۆریان ئاساییە.
د. سیبو لیبێلوانا، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی خانمان و منداڵبوون لە ئەفریقا باسی دەردراوی زێ دەکات و دەڵێت؛ رەنگی دەردراوی زێ مانای جیاوازیان هەیە بەم شێوەیەی خوارەوە؛
* رەنگی رەساسی؛ بوونی بەکتریایە لە زێ بەهۆی ناڕێکی لە رێژەی بەکتریاکانی زێ، ئەگەر چارەسەر نەکرێت لەبارچوون دروستدەکات لە خانمانی دووگیان.
* رەنگی قاوەیی؛ خوێنی کۆنە کە لەکۆتایی سووڕی مانگانە دروستدەبێت، ئەگەر لەو کاتەدا نەبوو رەنگە بەهۆی ناهاوسەنگیی هۆرمۆنەکانەوە رووبدات.
* رەنگی سەوز و زەرد، بەهۆی بوونی بەکتریاوەیە و لەکاتی میزکردن و سێکس هەست بە ئازار دەکرێت، بۆیە پێویستە راوێژ بە پزیشک بکرێت تاوەکو بەگوێرەی جۆری بەکتریاکە دژەبەکتریای گونجاو بەکاربهێندرێت.
* رەنگی پەمەیی؛ لە کاتی هێلکەدانان و سەرەتای دووگیانی ئەمە دەبینرێت و رەنگە کلامیدیا و هەوکردنی حەوز هۆکار بن بۆ ئەمە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ