رووداو - تەندروستی
توێژینەوەیەکی نوێی زانکۆی تۆرێنتۆی ئیتاڵیا دەریخستووە، ئەو کەسانەی هەمەچەشنەخۆرن و زیاتر گۆشت دەخۆن، بەکتریای زیانبەخشیان لە ناو کۆئەندامی هەرس زیاترە بەراورد بەو کەسانەی ڤێگانن و گۆشت ناخۆن.
توێژەران لە توێژینەوەکەدا شیکاری مایکرۆبایۆمی ریخۆڵەی زیاتر لە 21 هەزار کەسیان کردووە لە ئەمریکا، بەریتانیا و ئیتاڵیا. دەرکەوتووە ئەو کەسانەی گۆشت دەخۆن رێژەی بەرزتری بەکتریای پەیوەندیدار بە نەخۆشییەکانی هەرس و مەترسیی شێرپەنجەی ریخۆڵەیان هەیە.
د. نیکۆلا سێگاتا، سررپەرشتیاری توێژینەوەکە دەڵێت: ''سەرەڕای ئەوەی ڤێگانەکان ژمارەی بەکتریاکانیان کەمترە لە کەسانی هەمەچەشنەخۆر بەڵام بەکتریای باشتر و سوودبەخشتریان هەیە لە کۆئەندامی هەرسیان''.
پسپۆڕان پێشنیار دەکەن بۆ پاراستنی تەندروستیی ریخۆڵە، پێویستە قاپی خۆراک بەم شێوەیە دابەش بکرێت:
- چارەکێک بۆ پرۆتینی سووک (ماسی، مریشک، پاقلەمەنی)
- چارەکێک بۆ دانەوێڵەی تەواو (جۆ، کینوا، پەتاتە)
- چارەکێک بۆ سەوزەکان (کەلەرم، برۆکلی، گێزەر)
- چارەکێک بۆ میوە (توو، ئەناناس، سێو)
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ