بۆچی هەندێک ڤاکسین پێویستە ساڵانە دووبارە بکرێنەوە؟

21 کاژێر له‌مه‌وپێش
لونا خالید
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

توێژینەوەیەک لە ئەمریکا دەریدەخات بۆچی هەندێک ڤاکسین پێویستە ساڵانە دووبارە بکرێنەوە.
 
توێژەرانی زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکی لە داهێنانێکی نوێدا توانیویانە نهێنی ماوەی کاریگەری ڤاکسین بدۆزنەوە و دەریبخەن بۆچی ڤاکسینێکی وەکو ئەنفلۆنزا پێویستە ساڵانە ئەنجام بدرێت و ڤاکسینێکی وەکو سورێژە تەنیا یەک جار دەکرێت.
 
توێژینەوەکە لە زانکۆی ستانفۆردی ئەمریکا کراوە و دەرکەوتووە، خانەیەکی خوێن بەناوی "مێگاکاریۆسایت" کە لە مۆخی ئێسکدایە و خانەکانی مەینی خوێن بەرهەم دەهێنێت، رۆڵێکی سەرەکی دەبینێت لە دیاریکردنی ماوەی کاریگەری ڤاکسین. لە رێگەیەوە دەتوانرێت پێشبینی ماوەی بەرگەگرتنی ڤاکسنەکە بۆ بەهێزکردنی بەرگریی جەستە بکرێت.
 
پڕۆفیسۆر بالی پولێندران، سەرۆکی تیمی توێژینەوەکە دەڵێت؛ "بۆ یەکەمجارە توانیویانە تێبگەن بۆچی هەندێک ڤاکسین ماوەیەکی زۆر کاریگەرییان دەمینێت و هەندێکی تریش پێویستیان بە دووبارە وەرگرتنەوە هەیە''.
 
ئەم پڕۆفیسۆرە ئاماژە بەوە دەکات، تویژینەوەکە دەریخستووە کە لەڕێگەی پشکنینی خوێنەوە دەتوانرێت ماوەی چەند رۆژێک دوای وەرگرتنی ڤاکسین، پێشبینی ئەوە بکرێت کە تا چەند مانگ یان ساڵ کاریگەر دەبێت. 
 
بەگوێرەی رێکخراوی تەندروستی جیهانی WHO، ڤاکسینی ئەنفلۆنزا، بۆ ماوەی 6 بۆ 8 مانگ دەمێنێتەوە و ڤاکسینی سوورێژە تەنها یەک جار دەکرێت.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەو ساتەی د. حوسام بەرەو تانکەکانی ئیسرائیل دەچێت تاوەکو داواین لێبکات هێرشەکە بوەستێنن - دایکی د. حوسام.

دایکی ئەو پزیشکەی بەرەنگاری تانکەکانی ئیسرائیل بووەوە، ''لە داخی کوڕەکەی'' گیانی لەدەستدا

سەرچاوەکانی فەڵەستین ئاشکرای دەکەن، دایکی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی کەمال عەدوان لە باکووری غەززە گیانی لەدەستدا، کە حوسام ئەبو سەفیەی کوڕی بەڕێوەبەری نەخۆشخانەکە بوو و لە وێنەیەکدا بەوە زیاتر ناسرا کە بەرەو تانکەکانی ئیسرائیل دەچێت.