جەڵتە دڵی هاونیشتمانییەک لەلێداندەخات و لە نەخۆشخانە بە کارەبا "DC" ژیانی رزگاردەکرێت

18-02-2020
هونەر رێبوار
دڵ
دڵ
نیشانەکردن جەڵتەی دڵ
A+ A-

رووداو- هەولێر 

پزیشکێكی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات رایدەگەیێنێت، دڵی نەخۆشێك بەهۆی جەڵتە لەکاردەکەوێت، دواتر بەهەوڵی پزیشکان ژیانی رزگاردەکرێت. 

د، رەوا جەنگی ساڵەیی، مامۆستا لە سکوڵی پزیشكی زانکۆی کوردستان لە هەولێر، کە پزیشكە لە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات لەمیانی بەشداریکردنی لە هەواڵە تەندروستییەکانی رووداو گووتی: دوای ئەوەی نەخۆشەکە بەهۆی جەڵتە، دڵی لەکاردەکەوێت، دڵی بۆ دەگەڕێننەوە، لەماوەی کەمتر لە کاژێرێكدا کارە پێویستەکانی وەک دەرمان پێدان و قەستەرەی بۆ ئەنجامدراوە. 

هاوکات ئەو پزیشكەی کە بەشداربووە لە ئەنجامدانی سنگەدڵە بووژانەوە بۆ نەخۆشەکە روونیدەکاتەوە ئێستا نەخۆشەکە دۆخی تەندروستی جێگیرە و دوای ئەنجامدانی قەستەرە بۆی، لە نەخۆشخانە دەرکراوە. 


 

کرمانج محەممەد، گوتەبێژی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژهەڵات دەڵێت رۆژانە لەم حاڵەتانەیان بەرچاودەکەون و لە نەخۆشخانەکەیان چارەسەر دەکرێن، داواش لە هاونیشتمانییان دەکات لەکاتی هەبوونی نیشانەکانی جەڵتەی دڵ و سنگئێشە، بەزوویی سەردانی فریاکەوتن بکەن. 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە