پسپۆڕێکی پێست: ''ئاوی گەڕاو'' وەکو چارەسەر بەکارنایەت

14-08-2023
ئەبوبەکر ئیسماعیل
کەسێک پێش چوونە ناو ئاوی گەڕاو، قوڕی لە جەستەی داوە. وێنە: رووداو
کەسێک پێش چوونە ناو ئاوی گەڕاو، قوڕی لە جەستەی داوە. وێنە: رووداو
A+ A-
رووداو - تەندروستی 

هاونیشتمانییان رۆژانە سەردانی ئاوەی گەڕاوی شوێنە جیاوازەکان دەکەن و پسپۆڕێکی پێست و جوانکاریش دەڵێت: ''جگە لە نەخۆشیی گەڕی، ئاوەکە بۆ نەخۆشی دیکە کاریگەریی نییە''.
 
بارزان عەدنان، هاونیشتمانییەکە و یەکەمجارە سەردانی گەڕاوەکە دەکات، پێیان گوتووە، پێش چوونە ناو ئاوەکە دەبێت بەقوڕ خۆی داپۆشێت بۆئەوەی سوودی لێوەربگرێت.
 
چەند کەسێکی دیکەش هاتوونەتە گەڕاوی سماقووڵی و هەمووان بەدوای دەرمانی یەک دەردەوەن، ئەویش نەخۆشییەکانی پێستە و خۆشۆردن بەئاوی گەڕاوەکە بە چارەسەر دەزانن.
 
ئاوی گەڕاوەکە بۆنێکی ناوخۆش و رەنگێکی شینی تێری هەیە ،بوونی رێژەیەکی زۆری گۆگرد لەئاوەکەدا هۆکارێکە بۆ کەمکردنەوەی بەشێک لە نیشانەکانی نەخۆشییەکانی پێست.
 
ئاراز عەبدولرەحمان، هاونیشتمانییەکی دیکەیە و هاوتووەتە ناو گەڕاوەکە و دەڵێت: ''ئەوانەی هەستیاری و زیپکەیان هەیە، سوودیان لە ئاوەکە بینیوە''.
 
د. کەمال قادر، پسپۆڕی نەخۆشییەکانی پێست و جوانکاری لەبارەی سوودی ئاوەکە گوتی، ''دەتواندرێت بۆ نەخۆشیی گەڕی سوودی لێ ببیندرێت، بەڵام رێنمایی هیچ نەخۆشێک ناکەین کە ئاوەکە وەکو چارەسەر بەکاربهێنێت''. 
 
هەروەها گوتیشی، ئەو گۆگردەی لەناو ئاوەکەدا هەیە بەهەمان شێوە لە ناو دەرمانەکانیشدا هەیە و دەکرێت لەڕێگەی دەرمانەکانەوە وەکو چارەسەر بدرێت بە نەخۆش. 
 
ئاوی گەڕاوەکە لەنێوان دووگردا هەڵدەقوڵێت، هاوینان سارد و زستانانیش گەرمە، چوار وەرزی ساڵ خەڵکی رووی تێدەکەن و وەکو چارەسەر بەکاری دێنن، بەشێکیشیان بە دەبە ئاوەکە دەبەنەوە ماڵەوە تاوەکو خۆیانی پێبشۆن.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

دکتۆر باران جەمیل، پزیشکی دەرمانساز و دکتۆر هونەر رێبوار، پێشکێشکاری پۆدکاستی نەخۆشنامە.

نەخۆشنامە؛ نەخۆش هەبووە بەهۆی کۆنتڕۆڵنەکردنی شەکرەکەی، قاچی بڕاوەتەوە

نەخۆشنامەی ئەمجارە بە چیرۆکی دوو هاوژین دەستپێدەکات کە چوونەتە نەخۆشخانەی فریاکەوتنی رۆژئاوای هەولێر، سەرەڕای بەکارهێنانی دەرمان، پیاوەکە هەناسەتەنگییەکی تووندی تووشبووە و هاوژینەکەی گوتویەتی کە رۆژانە زیاتر لە سێ پاکەت جگەرە دەکێشێت. بەخاخیشی بەکاردەهێنا، بەڵام بە هۆکارێک؛ هیچ سوودی لێ وەرنەگرتبوو!