ڤێتێرنەریی هەولێر: ئاژەڵ کەم دەشۆردرێت، بۆیە تای خوێنبەربوون زیاد بووە

12-06-2022
جووتیار قارەمان
نیشانەکردن تای خوێنبەربوون
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەولێر رایدەگەیێنێت، نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا رابردوویەکی کۆنی هەیە، بەڵام ئێستا لەبەر ئەوەی ئاژەڵان کەم دەشۆردرێن، ئەو نەخۆشییە زیاد بووە.
 
د. مامەند محەممەد، بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەولێر بە رادیۆی رووداوی راگەیاند: "لەم ساڵانەی دواییدا لەبەر ئەوەی ئاژەڵ کەم دەشۆردرێت و دەرمان بە گەوڕ و تەویلەکاندا ناڕشێندرێت، ئەم نەخۆشییە لە عێراقدا زیاد بووە. هەروەها هێنانی ئاژەڵیش لە وڵاتانەوە هۆکارە بۆ ئەوەی نەخۆشییەکە بڵاوببێتەوە."
 
تای خوێنەبەربوون نەخۆشییەکی هاوبەشە لەنێوان مرۆڤ و ئاژەڵدا کە هۆکارەکەی ڤایرۆسێکە بە ناوی مایرۆ و لە رێگەی گەنەوە لە ئاژەڵی نەخۆشەوە بۆ ئاژەڵی ساخ دەگوازرێتەوە. مرۆڤیش لە رێگەی هەڵسوکەوتکردنەوە لەگەڵ گۆشتی ئاژەڵی تووشبوو بە ڤایرۆسەکە لە شوێنەی برینەکانەوە تووش دەبێت.
 
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەولێر باس لەوە دەکات: "نەخۆشیی تای خوێنبەربوون لە عێراقدا رابردوویەکی کۆنی هەیە و لە ساڵی 1979ـەوە تۆمار کراوە. لەم ساڵانەی دواییشدا لە هەرێمی کوردستانیش تۆمار کراوە و خەڵکیشی کوشتووە."
 
هەندێک ئاژەڵی وەک کەروێشک، جرج و مشک و هەندێک ئاژەڵی خۆماڵی هەڵگری نەخۆشییەکەن.
 
بە گوتەی د. مامەند محەممەد، هەر کاتێک گەنە و ئەو مێرووانەی خوێنی ئاژەڵان دەمژن زۆر ببن، ئەم نەخۆشییە پەیدا دەبێتەوە. 
 
بەڕێوەبەری ڤێتێرنەریی هەولێر جەختی لەوە کردەوە، دەبێتە رێگە نەدرێت ئاژەڵ لە وڵاتانەوە بهێنرێنە هەرێمی کوردستان، یان ئەگەر هێنران دەبێت 21 رۆژ کەرەنتین بکرێن.  
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

 د. سۆما مەسعوود و نموونەیەک لە قاپ و کەوچکی پلاستیکی.

پسپۆڕێک: بە کەوچکی پلاستیکی خۆراکی گەرم نەخورێت

پسپۆڕێکی کیمیای ئەندامی ئاشکرای دەکات، بەرکەوتنی گەرمی بە مادە پلاستیکییەکان، ژەهریان لێ دروستدەبێت، هەر بۆیە پێشنیازدەکات کە بە کەوچکی پلاستیکی خۆراک نەخورێت و هۆکارەکەش رووندەکاتەوە.