ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق بۆ رووداو: هەولێر لە تۆمارکردنی شێرپەنجەدا لە عێراق یەکەمە

09-11-2024
نەهرۆ محەممەد
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق دەڵێت، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە لەسەر ئاستی عێراق بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە.  
 
دکتۆر سورا یاسین، بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق، رۆژی شەممە 09-11-2024 بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، لە ساڵی 2023دا 43 هەزار و 62 تووشبووی شێرپەنجە لە عێراق و هەرێمی کوردستان تۆمارکراون. ئەوە لەکاتێکدا لە ساڵی 2022دا 39 هەزار و 68 تووشبوو تۆمارکرابوون. 
 
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق گوتی، کۆتایی ئەم ساڵ ئاماری تووشبووانی ساڵی 2024 روون دەبێتەوە و ساڵی 2025 بڵاوی دەکەنەوە. 
 
زۆرترین ئەوانەی ساڵی رابردوو لە عێراق تووشی شێرپەنجە بوون تەمەنیان 70-74 ساڵە. 
 
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق لەبارەی ئامارەکەی ساڵی رابردوو قسەی کرد و گوتی، "لەسەر ئاستی پارێزگا، زۆرترین تووشبووی شێرپەنجە بە لەبەرچاوگرتنی ژمارەی دانیشتووان لە هەولێر تۆمارکراوە کە لە هەر 100 هەزار کەس 143.8 کەس تووشی شێرپەنجە بوون". 
 
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق گوتی، "لەسەر ئاستی پیاوان، هەولێر یەکەمە و لە هەر 100 هەزار پیاو 128.4یان تووشی شێرپەنجە بوون. لە ژنانیش هەولێر هەر لە پلەی یەکەم دێت و لە هەر 100 هەزار ژن 159.4یان تووشی شێرپەنجە بوون".
 
دوای هەولێر، پارێزگای کەربەلایە کە لە هەر 100 هەزار کەس 125.4 کەس تووشبوون؛ نەجەف لە پلەی سێیەم دێت و لە هەر 100 هەزار کەس 120 کەس تووشبوون.
 
بەگوتەی  دکتۆر سورا یاسین، "کەمترین تووشبووی شێرپەنجە لە کەرکووک تۆمارکراوە و لە هەر 100 هەزار کەس 62.6 کەس تووشبوون. لەنێو پیاوان کەرکووک کەمترینە و لە هەر 100 هەزار کەس 62.6 کەس تووشبوون. لە ژنانیش بەهەمان شێوە کەمترینە و لە هەر 100 هەزار ژن، 75.1 ژن تووشی شێرپەنجە بوون". 
 
تووشبووانی شێرپەنجەم بەگوێرەی پارێزگاکان لە ساڵانی 2022 و 2023:
 
ساڵی 2022: 39068 تووشبوو
ساڵی 2023: 43062 تووشبوو
 
جیاوازی و زیادبوونەکە 3994 تووشبوە 
 
هەولێر 2022: 2456 تووشبوو
هەولێر 2023: 3030 تووشبوو
 
کەربەلا2022 : 1510 تووشبوو
کەربەلا 2023: 1737 تووشبوو
 
نەجەف2022: 2018 تووشبوو
نەجەف: 2023: 2007 تووشبوو
 
بەغدا 2022: 9323 تووشبوو
بەغدا 2023: 11071 تووشبوو
 
سلێمانی2022: 2909 تووشبوو
سلێمانی 2023: 2796 تووشبوو
 
بەسرە2022: 3199 تووشبوو
بەسرە 2023: 3495 تووشبوو
 
بابل 2022: 1851 تووشبوو
بابل 2023: 2145 تووشبوو
 
دیالە2022 : 1622 تووشبوو
دیالە 2023: 1672 تووشبوو
 
واست 2022: 1342 تووشبوو
واست 2023: 1423 تووشبوو
 
دیوانییە2022: 1290 تووشبوو
دیوانییە 2023: 1320 تووشبوو
 
میسان 2022: 988 تووشبوو
میسان 2023: 1088 تووشبوو
 
موسەننا 2022: 716  تووشبوو
موسەننا 2023: 783 تووشبوو
 
دهۆک 2022: 1222 تووشبوو
دهۆک 2023: 1186 تووشبوو
 
ئەنبار 2022: 1349 تووشبوو
ئەنبار 2023: 1514تووشبوو
 
نەینەوا 2022: 2629 تووشبوو
نەینەوا 2023: 3058 تووشبوو
 
سەلاحەدین 2022: 1261 تووشبوو
سەلاحەدین 2023: 1304 تووشبوو
 
زیقار 2022: 1562 تووشبوو
زیقار  2023: 1680 تووشبوو
 
کەرکووک 2022: 1133 تووشبوو
کەرکووک 2023: 1136تووشبوو
 
سێ باوترین جۆرەکانی شێرپەنجە لە عێراق:
 
یەکەم: سینگ 8849 کە 8708 ژن و 141 پیاو بوون.
 
دووەم: قۆڵۆن 3108؛ 1502 ژن و 1606 پیاو.
 
سێیەم: بۆری هەناسە و سییەکان 3020، 891 ژن و 2129 پیاو.
 
 
گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە
 
دکتۆر سورا یاسین دەڵێت، بەگوێرەی ئاماری فەرمی ساڵی رابردوو، زۆرترین گیانلەدەستدان لە بەغدا بووە کە 3833 کەس بوون؛ دوای ئەویش بەسرە بووە کە 1199 کەس بوون؛ نەینەوا لە پلەی سێیەم دێت بە 1046 کەس.
 
دکتۆر سورا یاسین راشیگەیاند، بەراورد بە ژمارەی دانیشتووان، نەجەف بەرزترین مردنی تێدا تۆمارکراوە و بۆ هەر 100 هەزار کەس 45.4 کەس و هەولێریش نزمترینە کە لە هەر 100 هەزار کەس 0.9 یە. 
 
دکتۆر سورا یاسین گوتیشی، "لە هەرێمی کوردستان بە دروستی هۆکاری سەرەکی مردنی هاووڵاتی نانووسرێت. تووشبوو هەیە بە شێرپەنجە گیانی لەدەستداوە، بەڵام دەنووسرێت بەهۆکاری نادیار گیانی لەدەستداوە؛ هەیە گیان لەدەست دەدات و نابرێتە نەخۆشخانە و دادپزیشکی. ئەوەش گرفتێکی کارگێڕییە و دەبێت چارەسەر بکرێت."  
 
گیانلەدەستدان بە شێرپەنجە بەپێی پارێزگاکان
 
ساڵی  2022: 11421 کەس 
ساڵی  2023: 12982 کەس
 
ئاماری مردن بە گوێرەی پارێزگاکان 
نەجەف 2022: 696 مردن
نەجەف 2023: 759 مردن
 
کەربەلا 2022: 536 مردن
کەربەلا 2023: 594 مردن
 
بەغدا2022 : 3114 مردن
بەغدا 2023: 3833 مردن
 
موسەننا 2022: 412 مردن
موسەننا 2023: 340 مردن
 
بەسرە 2022 :1029 مردن
بەسرە 2023: 1199 مردن
 
دیالە 2022: 703 مردن
دیالە 2023: 645 مردن
 
واست 2022: 523 مردن
واست 2023: 524 مردن
 
موسەننا 2022: 308 مردن
موسەننا 2023: 420 مردن
 
زیقار 2022: 740 مردن
زیقار 2023: 772 مردن
 
بابل 2022: 652 مردن
بابل 2023: 699 مردن
 
دیوانییە 2022: 376 مردن
دیوانییە 2023: 395 مردن
 
نەینەوا2022: 989 مردن
نەینەوا 2023: 1046 مردن
 
سلێمانی 2022: 342 مردن
سلێمانی 2023: 512 مردن
 
سەلاحەدین 2022: 396 مردن
سەلاحەدین 2023: 370 مردن
 
ئەنبار 2022: 157 مردن
ئەنبار 2023: 391 مردن
 
کەرکووک 2022: 195 مردن
کەرکووک 2023: 253 مردن
 
دهۆک2022 : 232 مردن
دهۆک 2023: 195 مردن
 
هەولێر 2022: 5 مردن
هەولێر 2023: 19 مردن
 
نەزانراو 2022: 16 مردن
نەزانراو 2023: 16 مردن
 
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق دەڵێت، ئەو ئامارە تەنیا تایبەتە بە خەڵکی پارێزگاکان وەک خۆیان، چونکە هاووڵاتیی تووشبوو بەگوێرەی کارتی نیشتەجێبوونی جیادەکرێتەوە و خەڵکی کامە پارێزگا بێت لەسەر ئەو پارێزگایە تۆمار دەکرێت.
 
بەڕێوەبەری هۆبەی تۆمارکردنی شێرپەنجە لە ئەنجوومەنی شێرپەنجەی عێراق هۆشداری لە زیادبوونی ژمارەی تووشبووانی شێرپەنجە دەدات و دەڵێت، "زەنگی مەترسی نەخۆشی شێرپەنجەمان لێداوە. لە ساڵانی داهاتوودا ئەمە زیاتری روون دەبێتەوە و ژمارەیەک زیاتر دەبێت".
 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە