رووداو دیجیتاڵ
له يادى 54 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورد، سەرۆکی هەرێمی کوردستان پیرۆزباییان لێدەکات و، دەڵێ "به رێز و پێزانينه‌وه له رۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان بۆ بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم."
نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پەیامێکدا ئەمشەو (10-2-2024) گوتی، "له يادى 54 ساڵه‌ى دامه‌زراندنى يه‌كێتيى نووسه‌رانى كورددا به گه‌رمى پيرۆزبايى له نووسه‌رانى كورد ده‌كه‌م، هيواى سه‌ركه‌وتن و پێشكه‌وتنى به‌رده‌واميان بۆ ده‌خوازم. به ڕێز و پێزانينه‌وه له رۆڵ و خزمه‌تى پيرۆزيان بۆ بره‌ودان به زمان و وێژه‌ى كوردى ده‌ڕوانم."
سەرۆکی هەرێمی کوردستان هەروەها دەڵێ "نووسه‌رانى دڵسۆزى كورد هه‌ميشه بۆ هۆشيارى و پاراستنى ناسنامه‌ى نه‌ته‌وه‌يى و نيشتمانيى كورد و كوردستان و بنياتنانى كۆمه‌ڵگه‌يه‌كى مه‌ده‌نى، ره‌نج و خزمه‌تێكى زۆريان كردووه و، هه‌وڵى به‌رده‌واميان بۆ چه‌سپاندنى به‌هاكانى پێكه‌وه‌ژيان و يهكترقبووڵكردن و لێبورده‌يى داوه."
ئەمەش ببیننە:
نسێی قەڵەم، بەڵگەفیلمێکە لەبارەی سەرەتاکانی دامەزراندنی یەکێتیی نووسەرانی کورد و، ئەو وێستگانەی ئەم یەکێتییە پێیاندا تێپەڕیوە.
یەکێتیی نووسەرانی کورد بە پشتیوانیی مەلا مستەفا بارزانی، مۆڵەتی لە وەزارەتی ناوخۆی عێراق پێدرا و لە ساڵی 1970 یەکەم وتاری کۆنگرەکەی بە زمانی کوردی لەلایەن هەژار موکریانییەوە خوێنرایەوە.
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆتایی پەیامەکەیدا نووسیویەتی "سڵاو له گيان و يادى ئه‌و كه‌ڵه نووسه‌رانه‌ى به خزمه‌ت و به‌رهه‌مه‌كانيان هه‌ميشه له بير‌ى ئێمه‌دا ده‌مێننه‌وه، به رێزه‌وه ياديان دهكهينهوه."
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ