دڵ کورد: لە قوتابخانەکانی باکووری کوردستان و تورکیا ئاستەنگ بۆ وانەی کوردی هەن

12-02-2025
فەوزی بوڵگان، هەماهەنگکاری دڵ کورد لە بووڵتەنی نووڕۆژ
فەوزی بوڵگان، هەماهەنگکاری دڵ کورد لە بووڵتەنی نووڕۆژ
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ 

دڵ کورد، دەڵێ وانەی بژاردە لە باکووری کوردستان و تورکیا دەستپێکێکی باشە بۆ زمانی کوردی و دەبێت سوودی لێ وەربگیرێت، بەڵام کەموکوڕی و ئاستەنگ هەن، لەگەڵ ئەوەش دا ژمارەیەکی زۆری خێزانەکان ئاگادار نین.
 
فەوزی بوڵگان، هەماهەنگکاری گشتیی یەکێتیی دڵدارانی کوردی (دڵ کورد)، لە کاتی بەشداریکردنی لە بووڵتەنی نووڕۆژی رووداو، کە نالین حەسەن پێشکێشی دەکات، رایگەیاند "لە قوتابخانەکان ئاستەنگ دروست دەکرێن، لەوانەش بەڕێوەبەرانی قوتابخانەکان، قوتابییەکان دەترسێنن، هەندێکیان بە قوتابییەکان دەڵێن وانەی کوردی نییە و هەندێک فۆڕم نادەن، هەندێکیش دەڵێن مامۆستای زمانی کوردی نییە." 
 
فەوزی بوڵگان دەڵێت وانەی بژاردە نابێت تەنها بۆ قۆناخی ناوەندی بێت، بەڵکو دەبێت لە قۆناخی سەرەتایی و ئامادەییشدا جێی بکرێتەوە، لەم بارەیەوە داوای کۆبوونەوەمان لە وەزارەتی پەروەردەی تورکیا کردووە، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵامی نەداوەتەوە.
 
هەماهەنگکاری گشتیی یەکێتیی دڵدارانی کوردی (دڵ کورد) هەروەها داوای لە لایەنە سیاسییەکان و دامەزراوەکانی تایبەت بە زمانی کوردی کرد، کۆنگرەیەک بۆ زمانی کوردی رێک بخەن. کە ئەوان بۆ ئەم مەبەستە دەستیان بە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکان کردووە و لە داهاتوودا؛ کۆڕی کار لە چەند شارێک دەکەن، لەوانە شارەکانی وان، ئیدر، ئامەد، ئیستەنبووڵ، ئیزمیر و چەولیگ.
 
لە تورکیا و باکووری کوردستان داواکاری بۆ هەڵبژاردنی وانەکانی بژاردە کە لە ساڵی خوێندنی 2025 -2026 لە قوتابخانە ناوەندییەکانی تورکیا و باکووری کوردستان دەخوێندرێن تاوەکو 17ـی شوبات بەردەوام دەبن. لە قوتابخانەکانی وەزارەتی پەروەردەی تورکیا لەنێو وانە بژاردەکاندا؛ زاراوەکانی کورمانجی و کورمانجکی (زازاکی) هەن. قوتابیانی پۆلەکانی 5 ،6 ،7، و 8 دەتوانن تاوەکو 17ـی شوبات وانەی کوردی هەڵبژێرن.
 
لە تورکیا، مافی هەڵبژاردنی وانەی بژاردە لە ساڵی 2012 لەژێر ناونیشانی 'زمان و زاراوە زیندووەکان' دەستیپێکرد. بەپێی ئەم گۆڕانکارییە ئەگەر 10 قوتابی لە قوتابخانەیەک دا وانەی کوردی هەڵبژێرن، دەبێت دەوڵەت مامۆستایەک دابمەزرێنێت.

 

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

رووبەرگی رۆمانی "سێبەری مەرگ"

سێبەر فارس دوو رۆمانی چاپکردووە و سێیەمیشی ئامادەیە

سێبەر فارس کچێک رۆمانووسێکی 27 ساڵی دانیشتووی هەولێرە، بە رادیۆی رووداوی گوت، ماوەی نزیکەی سێ ساڵ دەبێت دەستی کردووە بە نووسین و دوو رۆمانی چاپکردووە، ئێستا رۆمانی سێیەمیشی ئامادەیە بۆ چاپکردن.