بانە شێروان گۆرانییەکی نوێ بڵاودەکاتەوە

22-09-2019
راوین ستێرک
راوین ستێرک
بانە شێروان و ئەفشین شوکری
بانە شێروان و ئەفشین شوکری
نیشانەکردن بانە شێروان
A+ A-

رووداو - ئیستەنبووڵ

دوای ئەو ناوبانگەی لە گۆرانی "بڕۆ" بەدەستیهێنا، بانە شێروان، کچە گۆرانیبێژ و هونەرمەندی کورد سەرقاڵی ئامادەکاری بۆ بەرهەمهێنانی ڤیدیۆکلیپێکی نوێیە و دەڵێت "بەمنزیکانە" بڵاودەبێتەوە.


بانە بۆ بەرهەمهێنانی کلیپی گۆرانییەکە چووەتە ئیستەنبووڵ، دەڵێت: یەکەم گۆرانییە کە خۆی بەتەنیا دەیڵێت و بەرهەمی دەهێنێت.

گۆرانییە نوێیەکەی بانە ناوی "بۆچی" ـیە، بە گوتەی بانە، کاری دابەشکردنی میوزیکی گۆرانییەکە لەلایەن ئەفشین شوکری کراوە و میوزیکەکانیشی لە ستۆدیۆکانی ئێران و تورکیا دروستکراون.

لەبارەی داهاتووی کارەکانی بانە بە رووداوی راگەیاند "خەیاڵم زۆر فراوانە، هیوادارم تاوەکو تەمەنم گەورەتر دەبێت چەندین کاری جوان بۆ کوردستان بکەم و بە گەنجەکانیش بڵێم دەتوانن بگەن بەو ئاستەی خۆتان دەیانەوێت".  

 

 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە