رووداو - هەولێر
گرووپی سەمای بالێی چیک، لە سەردەمی کۆرۆنادا نمایشێکی تایبەتی لە یەکێک لە هۆڵەکانی شاری پراگ سازکرد.
لەم هۆڵە جگە لە سەماکارەکان، هیچ کەسێکی دیکە ئامادەی نمایشەکە نەبووە، کورسییەکان بەتاڵ بوون و نمایشەکە لە رێگەی ئۆنلاینەوە بۆ خەڵک گوازرایەوە.
هەرچەندە سەرجەم چالاکییەکان بەهۆی بڵابوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە چیک هەڵوەشێندراونەتەوە و وەستێندراون، بەڵام ئامانجی چالاکییەکەی ئەم گرووپە بۆ دڵخۆشکردنی خەڵکە کاتێک بەهۆی ڤایرۆسەکەوە بە ناچاری لە ماڵەکانیاندا ماونەتەوە و ناتوانن بەشداری لە هیچ بۆنە و چالاکییەکدا بکەن.
لەکاتی بەرێوەچوونی چالاکییەکەدا، نمایشکاران رەچاوی رێنماییەکانی تەندروستی و هەروەها خۆپارێزی کۆمەڵایەتیان کردبوو، سەماکارەکان دەمامکیان پۆشیبوو.
بەپێی ئامارەکان تائێستا 5 هەزار و 991 کەس لە چیک تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون، 139 کەس بە ڤایرۆسەکە گیانیان لەدەستداوە و 467 نەخۆشیش چاکبوونەتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ