رووداو دیجیتاڵ
دانیال جۆن، گەنجێکی کوردە و یارییەکی ڤیدیۆیی بەناوی 'End Up Alone' بەهاوکاریی چەند هاوڕێیەکی بەرهەمهێناوە و ئێستا لە خزمەتگوزاریی 'Steam' بۆ بڵاوکردنەوەی یارییە دیجیتاڵییەکان بەردەستە.
دانیال جۆن، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، خۆی ئەم بەرهەمەی دروستکردووە و چەند کەسێکی لە بەرهەمهێنانیدا هاوکاری بوونە، بە تایبەتیش لە رووی ئامادەکردنی ئەنیمەیشنەکانەوە.
گوتیشی، ئەم بەرهەمە ئێستا لە خزمەتگوزاریی 'Steam' بە زمانی کوردی، عەرەبی و ئینگلیزی بەردەستە و بڕیارە بەم نزیکانە لە 'Xbox'یش بەردەست بێت.
'End Up Alone' یارییەکی ترسناکی و هەست بزوێنە، دواى بڵاوبوونەوەى ڤايرۆسێكى كوشندە، گەنجێك لە ژێر تاقىكردنەوە رزگارى دەبێت و رووبەڕووى ڤايرۆسەكە دەبێتەوە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ