گرژیی نێوان دوو ئەندامی گرووپێک هەڵوەشاندنەوەی گەشتە هونەرییەکەیان بەدوادا دێت

17-09-2024
پەسار فایەق
وێنەی گرووپ و ساتی گرژیی نێوان دوو ئەندامی گرووپەکە
وێنەی گرووپ و ساتی گرژیی نێوان دوو ئەندامی گرووپەکە
نیشانەکردن 'Jane’s Addiction'
A+ A-

رووداو دیجیتاڵ

لەدوای گرژیی نێوان دوو ئەندامی گرووپی 'Jane’s Addiction' و پاڵپێوەنانیان بۆ یەکدی لەسەر شانۆ، گەشتە هونەرییەکەیان هەڵوەشاندەوە کە زنجیرە کۆنسێرتێکی لە ئەمریکا لەخۆگرتبوو.
 
رووداوەکە لە نێوان پێری فارول، گۆرانیبێژی سەرەکیی گرووپە رۆکە ئەمریکییەکە و دەیڤ ناڤارۆ، ژەنیاری گیتار روویدا.
 
کۆنسێرتەکە لە 13ـی ئەیلوولی 2024 لە کۆنسێرتی بۆستنی ئەمریکا بەڕێوەچوو، رۆژی دووشەممە 16ـی ئەیلوول، گرووپەکە بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە، تێیدا هاتووە، بۆ ماوەیەک وەک گرووپ پێکەوە بەردەوام نابن، بەهۆیەوە گەشتتە هونەرییەکەیان هەڵدوەشێننەوە.
 
بڕیاری گرووپەکە لە دوای بڵاوبوونەوەی ڤیدیۆی رووداوەکە دێت کە چەند کەسێک فارۆل و ماڤارۆ لە یەکدی دووردەخەنەوە و بەهۆیەوە کۆنسێرتەکە بەردەوام نەبوو.
 
ئەو گرووپە رۆکە بە گۆرانیی "Been Caught Stealing" و "Mountain Song" لە هەشتا و نەوەدەکانی سەدەی رابردوو ناوبانگی پەیداکرد.
 
ئیتی لاو فارۆل، هاوژینی فارۆل، پۆستێکی لە هەژمارەکەی لە ئینستگرام کردووە و ئاماژەی بۆ ئەوەکردووە، بەهۆی خنکانی دەنگی گرووپەکە و بەرزی دەنگ لەسەر شانۆ، پێری شەو لە دوای شەو زیاتر بێزار بووە.
 
گەشتی هونەریی گرووپەکە بەناوی "Imminent Redemption" لە سەرەتای ئابی رابردوو دەستیپێکرد، بڕیاربوو لە 16ـی تشرینی یەکەمی 2024 لە شانۆی یوتیوب لە لۆس ئەنجلس کۆتایی بێت.
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە
 

دوایین هەواڵەکان

ئەبهیشێک باچان و ئایشواریا رای

ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان جیابوونەتەوە؟

بەم دواییە چەند جارێک لە بەشێک میدیا و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکاندا، باس لە جیابوونەوەی هەردوو ئەستێرەی سینەمای بۆلیوود، ئایشواریا رای و ئەبهیشێک باچان دەکرێت، ئەوان بە فەرمی باسی جیابوونەوەی خۆیان نەکردووە، ئەی چی وایکردووە باس لە جیابوونەوەیان بکرێت؟