رووداو دیجیتاڵ
"La Maison" زنجیرەیەکی نوێی تەلەڤزیۆنییە و ناوەڕۆکی لەبارەی ئابرووچوونی فاشن و پیشەسازی جلوبەرگە گرانبەهاکان لە فەرەنسا، بڵاودەکرێتەوە.
زنجیرەکە لە 10 ئەڵقە پێکهاتووە و لە 20ـی ئەیلوولی 2024 لە ئەپڵ پڵەس تیڤی بڵاودەکرێتەوە.
زنجیرەکە باس لە ململانێ بۆ هێشتنەوەی ئەو پیشەسازییە دەکات، تەوەرێکی دیکەی خستنەڕووی کێشەی پاشماوەی ئەو پیشەسازییە و بە بازاڕکردنی بەرهەمەکانیەتی لە رێگەی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە.
"La Maison" بەرهەمێکی چێژبەخش دەبێت بۆ ئەو کەسانەی شەیدای جیهانی فاشن و جلوبەرگن، بەڵام ئەوەشیان بۆ رووندەبێتەوە، ئەوانەی لەو پیشەسازییەدا کاردەکەن، ئامانجی سەرەکیان قازانج کردنە.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ