رووداو-هەولێر
ئه‌یوب عه‌لی، هونەرمەندی نێوداری كورد، نوێترین ڤیدیۆ كلیپی خۆی به ناوی ره‌نگ لە چەناڵی تیوتیوبی خۆی بەشێوەیەکی فەرمی بڵاوکردەوە.
له‌مباره‌یه‌وه ئه‌یووب عه‌لى، بەرووداوی راگەیاند" ئەلبوومێکی گۆرانیم بەناوی پەیکەر ئامادە کردووە، کە تراکێکی ئەم ئەلبوومە بەناوی رەنگە،کە ئێستا بەشێوەی ڤیدیۆکلیپ بڵاوم کردووەتەوە".
ئەیوب عەلی دەشڵێت" ئەم ڤیدیۆکلیپە لەلایەن كاوه موحسین كاری ده‌رهێنانی بۆکراوە،، ژماره‌یه‌ك له كه‌سایه‌تیی نێو تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تییه‌كان له كلیپه‌كه‌دا رۆڵ ده‌بینن، ئاوازی گۆرانییەکە خۆم دامناوە، تێکستی سۆرانی گۆرانییەکەش هەر خۆم نووسیومە، بەڵام تێکستی کرمانجییەکە فۆلکلۆرە. کاری دابەشكردنی میوزیکەکەش لەلایەن یەشار باش ئۆزداش کراوە".
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ