ئەمشەو بەڵگەفیلمی 'شیعرێک تەواو نەکرا' لە رووداو پەخشدەکرێت

23-08-2023
پەسار فایەق
وێنە و دەستنووسی عیرفان ئەحمەد
وێنە و دەستنووسی عیرفان ئەحمەد
نیشانەکردن عیرفان ئەحمەد 'شیعرێک تەواو نەکرا'
A+ A-
رووداو دیجیتاڵ

'شیعرێک تەواو نەکرا' بەڵگەفیلمێکی نوێی تۆڕی میدیایی رووداوە لەبارەی عیرفان ئەحمەد، شاعیر و نووسەری کورد کە خاوەنی دیوانێکی شیعریی چاپکراوە و بەشێک لە شیعرەکانی لەلایەن هونەرمەندانەوە کراوەتە گۆرانی.
 
بەڵگەفیلمەکە لە دەرهێنانی حەیدەر عومەرە و مۆنتاژی لەلایەن سارۆیان بەیان کراوە، تێیدا لە زاری هونەرمەندان و هاوڕێکانییەوە زانیاری ورد لەبارەی نووسین و کەسایەتی و گیانلەدەستدانی عیرفان ئەحمەد خراوەتەڕوو. کاژێر 10ـی ئەمشەو چوارشەممە 23ـی ئابی 2023 لە رووداو پەخشدەکرێت.
 
حەیدەر عومەر، بە رووداوی راگەیاند، عیرفان ئەحمەد بە کەسایەتییە هێمنەکەی و نووسینەکانی جیاکراوەتەوە، لە تەواوی بۆنە و رووداوەکاندا هەلوێستی جوامێرانەی هەبووە، لە 2012 لە رووداوێکی تەموومژاویدا لە یەکێک لە هوتێلەکانی سلێمانی گیان لەدەستدەدات.
 
روونیشیکردەوە، ئێمە وەکو تیمی فیلمەکە و وەکو تۆڕی میدیایی رووداو، بەردەوام دەستمان بۆ ئەو بابەتانە بردووە کە پشتگوی خراون یاخود ئاوڕیان لێنەدراوەتەوە. گوتیشی، شیعرەکانی عیرفان ئەحمەد پێش ناوی خۆی چوونەتە نێو خەڵک.
 
بەشێک لە هونەرمەندە گۆرانبێژە دیارەکانی کوردستان شیعرەکانی عیرفان ئەحمەدیان کردووەتە گۆرانی، لەوانە دیاری قەرەداخی، ماهیر ئەمین و حەمید بانەیی.
 
 
 
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە