رووداو دیجیتاڵ
'وەتەن' یەکێک لە بەرهەمە ناسراوەکانی هونەرمەند حەسەن دەرزییە و لەلایەن چەند هونەرمەندێکی دیکە گوتراوەتەوە، بەم دواییە هونەرمەند سروود عومەر بە میوزیکێک نوێ و بە دەنگی خۆی بڵاویکردووەتەوە.
سروود عومەر، بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، 'وەتەن' یەکێک لە بەرهەمەکانی هونەرمەند حەسەن دەرزییە و لە تێکستی هێمن موکریانی، قانیع و شەریف حوسێن پەناهییە و کاری میوزیکی تۆمارە نوێیەکە، لەلایەن دیار دلاوەر کراوە.
ئاماژەی بۆ ئەوەشکرد، هەوڵیانداوە بەرهەمەکە بەشێوازێکی جیاواز کاری ڤیدیۆکلیپی بۆ بکرێت و دلێر دلاوەر دەرهێنەریەتی.
سروود عومەر، روونیشیکردەوە، بەرهەمی 'وەتەن' باس لە میللەتێک دەکات کاە چەندین ساڵە هەوڵ بۆ سەرکەوتن و ئازادی دەدات.
سروود عومەر، لە هەولێر لە دایکبووە، لە بەشی میوزیکی پەیمانگەی هونەرەجوانەکان و کۆلێژی هونەرە جوانەکان خوێندوویەتی و لە چالاکییە هونەرییەکانی ئەو دوو ناوەندە هونەرییەدا بەشداربووە، بەڵام لە 2013 زیاتر لە نێو خەڵکدا ناسراوە و لە بەرنامەیەکی دەنگخۆشیدا بەشداربووە و توانی پلەی یەکەم بەدەستبێنێت و بەهۆیەوە هونەرمەند زیاد ئەسعەد ئاوازێکی پێشکێشکردووە، ئێستا خاوەنی زیاتر لە 10 تراکی گۆرانی و ڤیدیۆکلیپە.
دوای بڵاوکردنەوەی چەند بەرهەمێک، باس لەوە دەکات کە بەهۆی نەخۆشییەوە بۆ ماوەیەک لە کاری هونەری دوورکەوتووەتەوە، دواتر چەند بەرهەمێکی بڵاوکردەوە، بەڵام نەیوست رووخسارم دەرکەوێت و ئیمۆجی بەکارهێنا، بەتایبەتیش لە هەردوو بەرهەمی 'تۆ' و 'دایکی مناڵەکان'.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ