گرووپێک بە چوار زمان گۆرانییەکی مەزهەری خالقی دەڵێنەوە

20-07-2019
رووداو @Rudawkurdish
چەند کەسێک بە چوار زمان گۆرانییەکی مەزهەری خالقی دەڵێنەوە
چەند کەسێک بە چوار زمان گۆرانییەکی مەزهەری خالقی دەڵێنەوە
نیشانەکردن مەزهەری خالقی
A+ A-

رووداو - هەولێر 

گرووپێک بە چوار زمان گۆرانییەکی هونەرمەندی نێوداری کورد مەزهەری خالقی دەڵێنەوە. 


کاروان حەمید حەلاق، یەکێک لەو کەسانەی لە گرووپەکەدا بەشداری لە گوتنەوەی گۆرانییەکەدا کردووە دەڵێت: "بە پێویستمزانی مامۆستا مەزهەری خالقی باسی مێژووی دروستبوونی ئەم گۆرانییەم بۆبکات، کە بۆ کێ و بۆ کەی دەگەڕێتەوە، بەڵام من مامۆستا (مەزهەری خالقی) بە خاوەنی ئەم گۆرانییە دەزانم و زۆر سوپاسی دەکەم کە هەمیشە هاوکارێکی باشی گەنجان و هۆنەرمەندان بووە".

کاروان حەمید دەڵێت: مامۆستا مەزهەری خالقی باسی ئەو گۆرانییەی بۆ کردم و گوتوویەتی ''ئەم میلۆدییە مێژوویەکی زۆر دێرینی هەیە، لەنێوان ئەو نەتەوانەی کە لەناوچەکەدا ژیاون وەک عەرەب، تورک، فارسەکان، ئازەری، ئەرمەنییەکان تاوەکو ناوچەکانی بەلقان سوودیان لێبینیوە و گوتویانەتەوە".

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە