شوان عەتووف به چوار فیلمی سینەمایی بەشداریی لە فیستیڤاڵی فیلمی دهۆک دەكات

18-11-2021
رووداو دیجیتاڵ @Rudawkurdish
A+ A-
 
رووداو دیجیتاڵ

شوان عەتووف، سینەماكاری كورد لە رێگەی چوار فیلمی سینەماییەوە بەشداریی له به‌شه‌ جۆراوجۆره‌کانی ‌هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک دەكات.
 
شوان عەتووف لە رێگەی هەر چوار فیلمی سینەمایی "09" Zero Nine لە دەرهێنانی بەختیار فەتاح لە بەشی پانۆراما، فیلمی سینەمایی ئەزموون - The Exam لە دەرهێنانی شەوکەت ئەمین کورکی وەكو فیلمی كردنەوەی فیستیڤاڵ، فیلمی سینەمایی بێنیشتمان - Landless لە دەرهێنانی توورەج ئەسڵانی لە بەشی پێشبڕكێی‌ سەرەكی و فیلمی سینەمایی خاكی پیس - Dirty Landls لە دەرهێنانی ئاڵا هۆشیار لە بەشی پێشبڕكێی سەرەكی، بەشداری له هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک - Duhok دەكات.
 
هەشتەمین خولی فیستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک لە چەندین بەشی پێشبڕکێیی و دەرەوەی پێشبڕکێیی لەوانە: بەشی پێشبڕکێی سینەمای جیهان، بەشی پێشبڕکێی سینەمای کوردی، بەشی روانینێک بە سینەمای جیهان، بەشی پانۆڕامای سینەمای کوردی، بەشی نمایشی تایبەت و ... هتد لە رۆژانی 15 بۆ 22ی نۆڤەمبەری 2021 لە هۆڵی "کۆنگرە"ی زانکۆی دهۆک و هەروەها له هۆڵە سینەماییەکانی ناوەندی "مازی مۆڵ" لە شاری دهۆک لە هەرێمی کوردستان بەڕێوەدەچێت.
 
ئەمە سێهەمین بەشداریی شوان عەتووفە لە فێستیڤاڵی نێودەوڵەتیی فیلمی دهۆک و ئەم خولەش بەشدارە وەكو یەكێك لە چالاکترین سینەماكارانی باشووری كوردستان.
 

کۆمێنتەکان

وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و هه‌موو خزمەتگوزارییەکان به‌كاربێنه‌

کۆمێنتێک دابنێ

داواکراوە
داواکراوە