رووداو دیجیتاڵ
'سایدا' کورتە فیلمێکی کوردییە و لە رۆژهەڵاتی کوردستان بەرهەمهاتووە و کاری وینەگرتنی تەواو بووە و ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژدایە، تێیدا باس لە کۆڵبەر لە هەردوو رەگەزی نێر و مێ لە رۆژهەڵاتی کوردستان دەکات.
محەممەد دەروێشیان، دەرهێنەری فیلمەکەیە و بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاند، وێنەگرتنی فیلمەکەی لە گوندی کنگرە لە ناوچەی لەیلاخی رۆژهەڵاتی کوردستان تەواو بووە. گوتیشی، ئەم بەرهەمە ئێستا لە قۆناخی مۆنتاژدایە و بڕیارە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو کارەکانی تەواو ببێت و بۆ فێستیڤاڵە سینەماییەکان بنێردرێت.
دەروێشیان، روونیشیکردەوە، فیلمەکە باس لە میهرەبانی دایک دەکات، هەروەها تیشک دەخاتە سەر ژیانی کۆڵبەرە پیاو و ژنەکان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئەو سەختییەی رووبەڕوویان دەبێتەوە.
ماوەی فیلمەکە 20 خولەک دەبێت و هەریەک لە شەوبۆ سلێمانی، فەرشید گەوێڵی، حوسێن تەرقی و سوهەیلە سادقی رۆڵی سەرەکی تێدا دەگێڕن.
لەلایەکی دیکەوە، محەممەد دەروێشیان ئامادەکاری بۆ زنجیرەیەکی تەلەڤزیۆنی دەکات کە لە هەولێر و سلێمانی بەرهەمدێت و بڕیارە لە ماوەی دوو مانگی داهاتوو بەرهەمبهێندرێت.
کۆمێنتەکان
وەک میوان کۆمێنتێك بنووسە یان وەرە ژوورەوە و ههموو خزمەتگوزارییەکان بهكاربێنه
کۆمێنتێک دابنێ